. . . .


14 Mar 2010

به‌شداریی کۆمیته‌ی حیزب له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی بزوتنه‌و?


ناوه‌ندی هه‌واڵ - فینلاند: له‌ سه‌ر ده‌عوه‌تی ره‌سمی بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان له‌ فینلاند. هه‌یئه‌‌تێکی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی فینلاند پێکهاتو له‌ رێزداران سه‌ید ئه‌حمه‌د حوسێنی، قادر مه‌کلاویی،وه‌ستاره‌حمان و که‌ریم رسولی به‌شدارییان له‌ چواره‌مین سالۆگه‌ری دامه‌زرانی بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان کرد.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ په‌یامی کومیته‌ی حیزب له‌ لایه‌ن به‌ڕێز که‌ریم ره‌سولی به‌رپرسی پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ حیزبه‌ کوردستانیه‌کان له‌ کۆمیته‌ی فینلاند، خویندرایه‌وه‌ که‌ له‌ودا باس له‌ سه‌ر وه‌زعی ئێستای ئێران و کوردستان کرابو.له‌ به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامی حیزب دا باسێک له‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ل هێزه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان و پێویستی پێکهاتنی هاوده‌نگی و کۆده‌نگی، کرابو. نوێنه‌ری حیزب جارێکی تر پێی له‌ سه‌ر هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی گشت هێزه‌سیاسیه‌کان کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند که‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌رده‌م بانگه‌وازی لێکنیزیک بوونه‌وه‌ی حیزبه‌ کوردستانیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کردووه‌.
yarsan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1142 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact