. . . .


5 Mar 2010

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ سا ڵیاد و سمیناری ٣١ ساڵه‌ی سه‌رکرد?


ناوه‌ندی هه‌وال- دانمارک ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 01.03.10 له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دێموکراتی کوردستان له‌ وه‌ڵاتی دانمارک سیمینارێک به‌ به‌شداری ڕێزدار "حامید گه‌وهه‌ری " نووسه‌ر و ڕووناکبیری کورد، بۆ یادی 31 ساله‌ی کۆچی دوایی مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌مر و یادێک له‌ پێشه‌وا قازی محمد و ڕۆڵی بارزانی له‌ کۆماری کوردستان دا پێک هات. له‌م کۆڕه ‌دا که‌ زیاتر له‌ 3 کاتژمێری خایاند ، کورده‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی تێدا به‌شدار بـــــوون، کۆڕگێر باسێکی تێروته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به‌ کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد و ڕۆڵ و کاریگه‌ری بارزانی نه‌مر و هاوڕێیانی له‌ به‌هێز بوون و پاراستنی کۆمار دا پێشکه‌ش کرد و تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌ ئه‌و کاته‌ بۆ به‌هێز بوونی برایه‌تی و هاوکاری نیوان کوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان له‌ لایه‌ن کۆمار و به‌ڕیوه‌به‌رانییه‌وه‌ خرابوونه‌ گه‌ڕ.
له‌ ســــه‌ر بانگ هێشتنی فه‌رمـــی لیژنه‌ی پارتی دێموکڕاتی کوردستان ، حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ دانمارک، له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب به‌شداری ئه‌م سیمیناره‌ بـــوون.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ چه‌ندین په‌یام و برووسکه‌ له‌ لایه‌ن حیزب و که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌کانی به‌شدار له‌م کۆره‌دا پێشکه‌ش کران، که‌ یه‌ک له‌وان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو که‌ به‌ڕێز ڕه‌شیدی قازی هه‌م په‌یامی کۆمیته‌ و هه‌م په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی قازی پێشکه‌ش کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1006 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact