. . . .


4 Mar 2010

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حیزب له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گروپی کاری کورد له??


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بلژیک به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێک که‌ له‌ به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مارس هه‌یئه‌تیکی چه‌ند که‌سی له‌ هاوڕێیانی حیزبیبه‌ سه‌رپه‌رستی هاوڕێ کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری به‌رپرسی پێوه‌ندی حیزب له‌گه‌ڵ پارلمانی ئورووپا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرووپی کاری کوردان، له‌ خانه‌ی پارله‌مانتارانی بلژیک دا به‌شدارییان کرد.
له‌ ته‌وه‌ره‌ی کاری کۆنفڕانس دا به‌شی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان خرایه‌ ئه‌ستۆی هاوڕێیانی حیزبی و له‌و به‌شه‌ دا هاوڕێ کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری جگه‌ له‌ پێشکه‌ش کردنی باسێکی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به‌ دۆخی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان و ئێران، ڕوناکی خسته‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادی خوازانه‌ی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌ ئێراندا. له‌ به‌شیکی دیکه‌ ئه‌و سمیناره‌ دا باس له‌ به‌شداری چالاکانه‌ی نوینه‌رانی گه‌لی کورد به‌ تایبه‌ت له‌ ناوخۆی ولاته‌وه‌ له‌و جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ دا کراو بڕیار درا بخریته‌ ته‌وه‌ره‌ی کاره‌کانی داهاتووی خانه‌ی پارله‌مانی بلژیکه‌وه‌.
جیگه‌ی باسه‌ بڕیار درا که‌ له‌ ساڵی ٢٠١٠ی زایینی دا کۆنفڕانسێکی به‌رین به‌ ده‌ستپێشخه‌ری و هاریکاری ئینستیتۆی کورد له‌ بلژیک و چه‌ندین سێناتۆری پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌، له‌ یه‌کێک له‌ هۆله‌کانی خانه‌ی پارله‌مانی بلژیک دا، سه‌باره‌ت که‌ کێشه‌ی گه‌لی کوردستان ڕیک بخرێت.
k.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1242 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact