. . . .


2 Mar 2010

به‌شداری له رێوره‌سمی سی‌ویه‌که‌مین سالیادی کۆچی دوایی بارزانی


ناوه‌ندی هه‌واڵ - ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا: روژی یه‌كشه‌ممه‌. ٢٨/-٢-/٢٠١٠ له لایه‌ن لقی ٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ولاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رێوره‌سمێک به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ۳١ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و ٢۳ ساڵه‌ی یادی شه‌هیدبوونی کاک ئیدریس بارزانی كۆڕیادیك به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له کورده‌کانی ده‌ڤه‌ری واشینگتۆن، نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و چه‌ند که‌سایه‌تیی کورد به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی کوردستان، هه‌یئه‌تێک له‌ کۆمیته‌ی ئامریکای حیزبی دیموكراتی كوردستان پێکهاتوو له‌ هاوڕێیان مراد ئه‌حمه‌دی، نه‌سرین كه‌ریمی، خه‌بات ئیبراهیم پور، حوسین وه‌یسی، كاكۆ حه‌سه‌ن نژاد و ئومید -به‌شداری‌یان له‌و کۆڕیاده‌ دا كرد و تاجه گولینه‌یان له پیش وێنه‌ی بارزانی نه‌مر دانا. هه‌روه‌ها په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ئامریکا به‌و بۆنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هاوڕێ مراد ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی کۆمیته‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان کرا.
yadipdk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1305 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact