. . . .


23 Feb 2010

پێشوازیی که‌سایه‌تی‌و رێکخراوه‌کانی سویس بۆ بانگه‌وازه‌که‌ی ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ - سویس: به‌ دوای بانگه‌وازی رێزدار مسته‌فا شه‌ڵماشی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ مه‌ڕ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی رێکخراوه‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ بۆ به‌رگرتن له‌ ئیعدامی 21 که‌س له‌ چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی کورد له‌ زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا، حیزب و رێکخراوه‌کانی سویس به‌ گه‌رمی پێشوازیان له‌م بانگه‌وازه‌ کرد.


به‌ڕێز ره‌حمان ئیبراهیم زاده‌، بەپرسی پێوەندیە خاریجیەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ وڵاتی سویس له‌م باره‌وه‌ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی راگه‌یاند که‌ نامەکەی بەرێز شەڵماشی هاوپێچ له‌ گه‌ڵ رپۆرتێکی هەمەلایەنه‌ی بە زمانی ئاڵمانی ئامادەکردو بۆ چه‌ندین حیزب و کەسایەتی ناردووه‌ کە هەر هەموویان که‌سایه‌تی یان رێکخراوی چالاک له‌ بواری مافی مرۆڤن لە وەڵاتی سویس. ئیبراهیم زاده‌ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که‌ هەموو ئەو کەس و لایەنانە، بەشێوەیەکی پۆزه‌تیڤ وڵامی بانگه‌وازه‌که‌ی بەرێز شڵماشی و راپۆرتەکەی کۆمیته‌ی سویسیان داوەتەوە که‌ بریتین له‌:
1 ،Anesty Internatonal. Genev. ئه‌منستی ئینترناشناڵ له‌ ژنێف.

2 ، AmnestyinternatonaL Schweiz ئه‌منستی ئنترناشناڵ، لقی سویس.

‌3. دۆکتۆر ێۆرگ هانس فۆگێڵ ئەندامی ئەمنستی ئه‌نترناشناڵ.

Dr,doktor Hansjurg Vogel

Mitglied von Amnesty internatonal . .


4. کاسپار هالێر ئالقەی پێوەندی له‌ نێوان کوردەکان و پارلمانی سویس.l

kaspar haller

5. مارتین ئۆبێر هۆلزێر. گەورەکاربەدەستی ئیدارەی پەنابەری لە وەڵاتی سویس

Martin Oberholzer

6. ‌هانس روودی کونز، کارمەندی ئیدارەی پەنابەری و ئەمنستی ئینتێرناتۆناڵ
‌Hans rudi kunz

7. مارتین ئیندێرکوم له‌ ئیدارەی پەنابەری ‌بێ ئێف ئێم
Martina inderkum

8. ده‌فته‌ری نێونەته‌وەیی حیزبی سۆسیالیست، پێتێر هوگ
Peter Hug)
9. دەفتەری نێو نەتەوەیی حیزبی سه‌وزەکان،

10.بەرێز کاک عەلی چەلێک هەڵسوراوی کارو باری ئنسانی لە ئیدارەی کۆپ. ئۆپەرا.

11. خانمی ترودی دونکێڵ مان
هەڵسوراوی مافەکانی ژنان لە کانتۆنی لوزێرن.
trudi dunkel mann
12. سکرتاریای خانمی میشێل کاڵمیرێ، وەزیری دەرەوەی سویس.

13. سکرتاریای بەرێز مۆرتیز لۆین بێرگێر، وەزێری راگه‌یاندن و رێگاوبان.

لە وڵامی زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بە بانگه‌وازه‌که‌ی رێزدار شه‌ڵماشی، ئەوە بە روونی رادەگەێنن کە بۆ مەسەلەی لێکۆڵینەوە، لە و پێشێلکاریانەی کۆماری ئیسلامی لە ئێران دا بەڵێنی دەدەین، کە لەو ماوەیە دا لە په‌رله‌مانی سویس، باسێک لەو بارەوە بکرێت و لە رێگای وەزێری دەرەوەمانەوە، ئێران ئاگادار دەکه‌ینەوە، کە دەست لە و پێشێلکاریانەی مافەکانی مرۆڤ هەڵگری و لەوە زیاتر گەلانی ئازادیخوازی خۆی سەر کووت نەکات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1074 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact