. . . .


16 Feb 2010

راپۆرتی رۆژی یه‌که‌می خۆپیشاندانی به‌رده‌م شورای مافی مرۆڤی نه??


ناوه‌ندی هه‌واڵ - سویس: رێکخراوی شورای مافی مرۆڤی نه‌‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌کگرتۆکان له‌‌رۆژه‌کانی 15، 16 و 17ی فێوریه‌ یه‌که‌م کوبونه‌‌وه‌‌ی خۆی له‌‌سه‌‌ر پێشلکارێکانی ماڤی مرۆڤ له ئێران پێکدێنێ. له‌ رۆژی یه‌که‌می ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کومیته‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌‌وڵاتی سوئیس وێرای به‌‌شێکی به‌‌رچاو له‌‌ئه‌‌ندامان ودۆستانی خۆی و چه‌‌ند رێکخراو و سازمانی کوردستانی وئێرانی خۆپیشاندانێکیان به‌ مه‌به‌ستی راکێشانی سه‌رنجی به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌ بۆ پێشێلکاریه‌کانی مافی کوردان و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئێران وه‌رێخست. هه‌روه‌ها له‌و خۆپیشاندانه‌ دا به‌‌ڵگه‌‌ ودێکۆمێنتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ له‌‌ئێران وکوردستان پێ‌‌شکه‌‌ش به‌‌‌‌به‌‌شداران کرد. په‌‌یام و به‌‌ڵگه‌‌ی ئاماده‌‌‌ کراو که‌‌‌ به‌‌زمانه‌کانی فارسی و ئینگلیسی ئاماده‌‌کرابو که‌ له‌‌ لایان مامۆستا عه‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی ‌‌تێکۆشه‌‌ری سیاسی حێزبی دێموکراتی کوردستان خۆێندرایه‌‌وه و بۆ ئاماده‌بوانی خۆپیشاندانه‌که‌ شی کرایه‌وه‌.

پاشان ده‌‌‌قی په‌‌یامی ئینگلیسی که‌‌له‌‌لایه‌ن کومیته‌‌ی حیزب ئاماده‌‌کرابو درا به‌‌‌ئاماده‌‌کاری ئه‌‌م رێوه‌‌رسمه‌‌ له‌م رێگایه‌شه‌وه‌ پێشکش به‌ کوبونه‌‌وی رێکخراوه‌‌ نه‌‌ته‌‌وه‌‌‌‌یه‌‌کگرتوۆکان کرا.

چه‌‌ندین ده‌زگای راگه‌یه‌نه‌ری کوردی وفارسی وتووێژیان سازکرد که‌‌له‌‌لایان رۆژهه‌‌لات تی‌‌ڤی وکانالی فارسی به‌‌رابه‌‌ری له‌‌ گه‌‌ڵ ماموستا عه‌‌زێز ئه‌‌حمه‌‌دی له‌‌سه‌ر جه‌‌نایه‌‌ته‌‌کانی رێژیم له‌‌ ‌‌کوردستان وئێران وهه‌‌روه‌‌ها روانگه‌‌‌‌‌ی حێزبی دێموکراتی کوردستان له‌‌‌‌سه‌‌ر جه‌‌نایه‌‌ته‌‌کانی رژێمی ئاخوندی وده‌‌سه‌‌لاتی ره‌‌شی ئه‌‌م رێژیمه‌‌ به‌‌تێرو ته‌‌سه‌‌لی قسه‌‌ی کرد.

جێگای باسه‌ که‌ نوێنه‌‌ری سازمانی خه‌‌باتی کوردستانی ئێران له‌ کومیته‌‌ی سوئیس به‌‌رێز ئازادی حوسین زاده‌‌‌ چالاکانه‌‌ له‌‌گه‌‌ڵ کومیته‌‌ی حێزبی دێموکراتی کوردستان هاوکاری کرد وله‌‌به‌‌رێوه‌‌بردنی ئه‌‌رکه‌‌کاندا به‌‌شدار بوون.

له‌‌رۆژانی داهاتووش کومیته‌‌ی سویس شان به‌‌شانی لایه‌‌نه‌‌کانی دیکه‌‌ درێژه‌ به‌ چالاکی خۆی ده‌دا‌ت.
jenef-suraimaf.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1116 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact