. . . .


12 Feb 2010

خۆ پێشاندانی 22ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بریتانیا: سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11ی فێبریوه‌ری 2010 به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی به‌ دژی سه‌ره‌ڕۆیی کۆماری ئیسلامی و بۆ پشتیوانی له‌ خۆپێشاندانه‌کانی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دانیشتووی بریتانیا، هاو هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کانی نیشته‌جێ له‌و وڵاته‌، له‌ خۆپێشاندانێکی جه‌ماوه‌ری به‌هێز دا له‌ به‌رده‌رکی سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامی کۆبوونه‌وه‌ و دروشمییان به‌ دژی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی و به‌ گشتی به‌ دژی نیزامی سه‌ره‌ڕۆ له‌ ئێران دا وته‌وه‌.

له‌و خۆ پێشاندانه‌ دا که‌ زیاتر له‌ 2000 که‌س تێی دا به‌شدار بوون ، بۆ یه‌که‌مجار کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ، یه‌ک ده‌نگ هاتنه‌ مه‌یدان و به‌ بێ له‌به‌رچاو گرتنی سنوره‌ حیزبی‌یه‌کان و به‌ هه‌ڵگرتنی ئاڵای کوردستان له‌ خۆپێشاندانه‌کانی به‌رده‌می سه‌فاره‌تی ئێران که‌بۆ ماوه‌ی 8 مانگ دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی له‌ ئێران درێژه‌یان هه‌بوه‌، به‌شدار بوون.

شایانی باسه‌ که‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕابردوو کورده‌کان بۆ باس کردن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ و چۆنیه‌تی به‌شدار بوونیان له‌ خۆپێشاندانه‌کان دا له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی سه‌وزی سه‌راسه‌ریی له‌ ئێران ، له‌ده‌وری یه‌ک کۆبونه‌وه‌ و بڕیاریان دا به‌ یه‌ک ده‌نگ و هاو هه‌ڵوێست له‌و خۆپێشاندانانه‌ دا به‌شداری بکه‌ن و خواسته‌ تایبه‌تی‌یه‌کانی کورد له‌ ئێران دا له‌ نیزیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز باس بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌یئه‌تێکیان بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و ڕه‌وته‌ هه‌ڵبژارد. ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ له‌گه‌ڵ رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌ و سیما دیاره‌کانی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ له‌ له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه و چۆنیه‌تی به‌شدار بوون و به‌رز کردنه‌وه‌ی خواست و دروشمه‌ تایبه‌تیه‌کان که‌ هێمای کوردیان پێوه‌ بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ هێنایه‌ به‌ر باس.

ئه‌و خۆپێشاندانه‌ دا که‌ 3 سه‌عات درێژه‌ی کێشا، له‌ ته‌یفه‌ جۆراوجۆره‌ حیزبی و سینفیه‌کان پێک هاتبوو و ڕه‌نگاوڕه‌نگیه‌کی تایبه‌تی پێوه‌ دیار بوو.

حیزبه‌ کوردیه‌کانی به‌شدار له‌و خۆپێشاندانه‌ دا بریتی بوون له‌:
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

به‌شێک له‌ فیلمی خۆپیشاندانه‌که له‌ یوتیوب دا‌
xopishandan22irebendan.jpg
xopishandan22ibehmen11.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1658 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact