. . . .


12 Feb 2010

وتاری هاوڕێ برایم جه‌هانگیری له‌ نیو خۆپیشانده‌رانی ئێرانی له‌ ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- رۆژهه‌ڵاتی کانادا: پاش نیوه‌رۆی رۆژی 11 فیوریه‌ی 2010 چه‌ند هیز و لایه‌نێکی سیاسی ئیرانی و کوردستانی له‌ مه‌یدانی مه‌لسمه‌ن له‌ شاری تۆرنتۆی کانادا کۆ بوونه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 2سه‌عات به‌ دانی دروشمی دژی دیکتاتۆری و پشتیوانی له‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ خه‌لکی ئیران سه‌رنجی خه‌لکی سه‌رشه‌قام و ریبوارانی ئه‌و ناوه‌یان بۆ لای خۆیان راکیشا، له‌و کۆبوونه‌وه‌ دا چه‌ند که‌س ولایه‌ن په‌یامی و وتاریان پیشکه‌ش کرد که‌ بریتی بوون له‌ :

1- به‌ریز موریدی پارله‌مانتاری ئۆنتاریۆ
2- وتاری یه‌کێک له‌ خویندکارانی ئازاد کراوی زیندانی
3- وتاری هاوڕی برایم جه‌هانگیری
4- وتاری ده‌سگیرانی نه‌دا ئاغاسولتان

له‌ وتاری هاوڕی برایم جهانگیری دا هاتبوو که‌ له‌ سه‌ره‌تای 31 مین سالرۆژی هاتنه‌ سه‌رکاری ریژیمی ئیسلامی، خه‌لکی ئیران دیسان وه‌ک چه‌ند مانگی رابردوو رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان وبه‌ شیوه‌یه‌کی دیمۆکراتیک و مه‌ده‌نی خوازیاری هه‌لبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتیک-ن و به‌ خه‌باتێکی دژوار به‌ره‌و رووی ریژیمی سه‌ره‌ڕۆی حکومه‌تی ئیسلامی ئیران ده‌بنه‌وه‌، ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ رۆژ ده‌گه‌ل رۆژ خه‌لکی خه‌باتگێری ئیران به‌ هۆی ئه‌و سه‌رکوته‌ بیره‌حمانه‌یه‌ی له‌ لایه‌ن هیزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانی ریژیم له‌ سه‌ریان په‌یره‌و ده‌کرێ ویسته‌کانیان رادیکالتر و واقعی تر ده‌که‌نه‌وه‌.

هاوڕی برایم جه‌هانگیری له‌ به‌شیکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ 30 ساله‌ خه‌لکی کورد ویرای ناسینی ماهیه‌تی ئه‌و ریژیمه‌ دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانی دیکتاتۆریه‌تی ئیسلامی ده‌کات و ئیستاش به‌ شیوه‌ی 30سالی رابردوو دژی ریژیم له‌ خه‌بات و تیکۆشان شل نه‌بوونه‌وه.‌ ئه‌گه‌رچی وه‌ک شاره‌گه‌وره‌کان به‌شداری خۆپیشاندانه‌کان ناکه‌ن به‌لام له‌ هه‌موو ئه‌و شاروشوینانه‌ی ناره‌زایه‌تی سه‌رشه‌قام هه‌یه‌ لاوانی کورد به‌شدارن و له‌م ریگایه‌ش دا چه‌ند لاوی کورد تا ئیستا گیانفیدای ریگای ئازادی بوون.

ناوبراو له‌ به‌شیکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی دا گۆتی: له‌ 31 مین سالرۆژی هاتنه‌ سه‌رکاری ریژیمی ئیسلامی ئیران دا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری حیزب و ریکخراوه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌لات له‌ به‌یانیه‌ی ره‌سمی دا پشتیوانی خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازانه‌ی خه‌لکی ئیران ده‌ربریوه‌ و داوایان له‌ خه‌لکی کورد کردوه‌ که‌ به‌هه‌ر ریگای مومکین خواسته‌کانی خۆیان بێننه‌ به‌ر باس و هاو هه‌نگاو له‌ گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری و بۆ پشتیوانی له‌ لاوانی شاره‌ ڕاپه‌ڕیوه‌کانی دیکه‌ی ئیران که‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و دیمۆکراسی خه‌بات ده‌که‌ن هه‌وڵه‌کانیان چڕتر بکه‌نه‌وه ‌و بۆ به‌ چۆکداهینانی دیکاتۆری وه‌ک رابردوو خه‌بات و تیکۆشانیان یه‌ک بخه‌ن. (له‌و کاته‌ دا دروشمی بژی کوردستان له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌رز بۆوه‌).

ئه‌و هیز و ریکخراوانه‌ به‌شداری خۆ پیشاندانه‌ بوون:

ستاد مبارزاتی خانه‌ ایران
جبهه‌ متحد دانشجویی
جنبش ما هستیم
اتحادیه‌ ملی برای دمکراسی در ایران
کنگره‌ همبستگی ایرانیان
گروه‌ ندای صلح و آزادی
شورای پشتیبانی از مبارزات مردم ایران (تۆرۆنتۆ)
سازمان خشم
حقوق بشر و دمکراسی در ایران
فدراسیون سراسری پناهندگان ایرانی- کانادا
سازمان زنان 8 مارچ
کانون خاوران
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئیران
حزب دمکرات کردستان
xopishandan22irebendan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1655 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact