. . . .


9 Feb 2010

دیداری نێوان کومیته‌ی حیزب دێموکراتی کوردستان و پارتی سوسیالیستی خه??


ناوه‌ندی هه‌واڵ - دانمارک: رۆژی سێ‌شه‌ممه‌، 9ی فێوریه‌ی 2010 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان‌ کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ دانمارک و حیزبی سوسیالیستی خه‌ڵکی دانمارک پێکهات.
کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ سه‌ر داوای حیزبی سوسیالیستی خه‌ڵکی دانمارک به‌سترا و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات که‌ کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌و وڵاته‌ نامه‌ی رێزدار مسته‌فا شه‌ڵماشی نوێنه‌ری حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی گه‌یانده‌ ناوه‌نده‌ حیزبی و حوکمیه‌کانی دانمارک که تێیدا ‌ داوای هاوکاریی کردبوو بۆ پێشگرتن له‌ ئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له‌ زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی .

له‌ دانیشتنه‌که‌دا هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حیزب له‌ دانمارک به‌ درێژی له‌ سه‌ر میژوو و سیاسه‌ته‌کانی حیزب به‌ تایبه‌تی سیاسه‌تی حیزب له‌ سه‌ر جووڵانه‌وی خه‌ڵکی ئیران دوای هه‌لبژاردنی سه‌روک کوماری که‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ناسراوه‌، کرا و جه‌خت له‌ سه‌ر مه‌ترسی ئیعدام کردنی لاوانی کورد که‌ هه‌ر ئێستا 21 چالاکی مه‌ده‌نی له‌ ژێر حوکمی سێداره‌دان، و له‌ نامه‌که‌ی نوێنه‌رایه‌تی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا باسی کرابوو، کرایه‌وه‌. داوا کرا که‌ هاوکاری بکه‌ن بو پیشگیری له‌ ئیعدام کردنیان. وزه‌خت و حۆری که‌ رێژیمی ئاخوندی به‌ دڕێژایی 30 سال له‌ خه‌لکی کوردی کردوه‌ به‌ وردی باسی لی کرا. به‌رپرسانی حیزبی سوسیالیستی خه‌ڵکی دانمارک کۆمه‌ڵێک پرسیاریان بۆ روونبوونه‌وه‌ له‌ بابه‌ت ناوه‌رۆکی نامه‌که‌ی کاک مسته‌فا شه‌ڵماشی خسته‌روو که‌ له‌ لایه‌ن هاوڕێیانی کۆمیته‌ی دانمارکه‌وه‌ به‌ ته‌سه‌لی وڵامیان درایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان به‌ڵێنیان دا که‌ هه‌موو هه‌وڵێکی خۆیان بۆ به‌رگرتن له‌ ئێعدامی چالاکانی کورد و به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنی بانگه‌وازه‌که‌ی به‌ڕێز شه‌ڵماشی بخه‌نه‌ گه‌ڕ.
له‌ لایان کومیته‌ی حیزب هاوڕێیان نه‌به‌ز مسته‌فاپوور به‌رپرسی کومیته‌ و جه‌مال ئه‌لیاسی ئه‌ندامی کومیته‌ و نه‌وا مسته‌فاپور به‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌یان کرد و له‌ لایان پارتی سوسیالیستی دانمارکیش 3 که‌س له‌ به‌رپرسانی پارته‌که‌ به‌ سه‌رپه‌رستی به‌رپرسی پارتی سوسیالیستی خه‌لکی دانمارک له‌ئالبورگ به‌رێز لیزبه‌ت که‌ یه‌کێک له‌ کاندیداتۆره‌کانی پارته‌که‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی داهاتووی پارلمانی ئه‌و وڵاته‌یه‌، به‌شدار بوون.
didarisf.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1008 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact