. . . .


29 Jan 2010

نوێنه‌ری حیزب بۆ کاروباری پارلمانی ئوروپا له‌ گه‌ڵ به‌رپرسی لێژن?


ناوه‌ندی هه‌واڵ - بێلژیک: رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 29ی ژانویه‌ی 2010 هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزب بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا له‌گه‌ڵ خانمی باربارا لۆخبیهلێر (Barbara Lochbihler) ئه‌ندامی پاڕلمانی ئوروپا له‌سه‌ر لیستی ئاڵمان و به‌رپرسی لێژنه‌ی پاڕلمانی ئوروپا بۆ کاروباری ئێران، دیدارێکی پێکهێنا. له‌م دیداره‌دا هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری وێرای ده‌سخۆشی له ئه‌ندامانی پاڕلمانی ئوروپا به گشتی و لێژنه‌ی تایبه‌ت به کاروباری ئێران به تایبه‌تی بۆ به‌دواداچونی ئه‌م دوایانه‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران، ئاماژه‌ی به چالاکانی کوردی نێو به‌ندیخانه‌کانی ئێران کرد که له‌م نێوه‌دا 21 چالاکوانی کورد حوکمی ئێعدامی‌یان بۆ به‌رێوه‌‌بڕاوه‌ته‌وه. هاورێ ئاهه‌نگه‌ری وێڕای ئاماژه به اعدامی 2 که‌س له تاران و ئێحسان فه‌تتاحیان و فه‌سیح یاسه‌مه‌نی له کوردستان، وه‌ڕێخستنی شه‌پۆلی ئێعدامی چالاکانی سیاسی له ئێراندا وه‌ک سیاسه‌تی ترساندن و پاشه‌کشه‌کردن به بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دوای هه‌ڵبژاردنی خوولی ده‌یه‌می سه‌رکۆماری له ئێراندا وه‌سف کرد و داوی له به‌رێزیان کرد که بۆ پێشگیری له به‌رێوه‌بردنی ئێعدامی زندانیانی سیاسی و مه‌دنی کورد یارمه‌تی چالاکانی به‌ندکراو بده‌ن.

دواتر خانمی لۆخبیهلێر سه‌باره‌ت به پێکهاته‌ی ئێران و چۆنێتی پێوه‌ندی نیوان ئوپوزیسیون ئێرانی و بزووتنه‌ی که‌سک و کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران پرسیارگه‌لێکی هێنایه ئاراوه که هاورێ کاوه وێڕای وڵام و شه‌رحی پێویست له‌م پێوه‌ندیه‌دا ئاماژه‌ی به پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له بزووتنه‌وه‌ی ناسراو به که‌سک کرد و ته‌ئکیدی کرده‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه کورد بزووتنه‌وه‌ی که‌سک وه‌ک پرۆسه‌ی دێموکراتیزه‌کردنی ئێران چاو لێده‌کات به‌ڵام کورد له ئێراندا خاوه‌ن شوناسی سیاسی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و رێبه‌رانی بزووتنه‌ی که‌سکیش پێویسته سرنجی زیاتر بده‌نه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کوردستان. له کۆتاییدا هاورێ کاوه ئاماده‌گی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ هاوکاری له‌مه‌ر ئێران و پرسه‌ پێوه‌ندیداره‌کانی تایبه‌ت به ئێران راگه‌یاند و نامه‌ی به‌ڕێز کاک مسته‌فا شه‌ڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێبه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که بۆ رێکخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌کانی له‌مه‌ڕ چالاکانی کوردی ژێر حوکمی ئێعدامدا نووسیوه، له‌گه‌ڵ راپۆرتی ئاماده‌کراوی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌باره‌ به ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێراندا پێشکه‌ش به به‌ڕێزیان کرد. جێی ئاماژه‌یه که خانمی لۆخبیهلێر به‌لێنیدا که له دانیشتنی حه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌ندامانی پاڕلمانی ئوروپا له ستراسبورگی فه‌ڕانسه له‌گه‌ڵ تاوتوێکردنی کیشه‌ی مافی مرۆڤ له ئێراندا باسی حوکمی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد بێنێته‌ به‌رباس.

شایانی باسه که ئه‌م دیداره له ئۆفیسی خانمی لۆخبیهلێر له پاڕلمانی ئوروپا له بروکسێل به‌رێوه‌چوو و کاتژمێرێکی خایاند.
didari-barbara.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1364 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact