. . . .


29 Jan 2010

به‌شداریی ئه‌ندامانی حیزب له‌ واشنگتۆن له‌ ئیواره كوریك‌دا بۆ ب?


ناوه‌ندی هه‌واڵ – ئه‌مریکا: روژی سێ‌شه‌ممه‌ ٢٦ی ژانویه‌ی ٢٠١٠ له لايه‌ن نوینه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه رێمي كوردستان له ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئيواره كوریك بۆ به‌ریز كاك مه‌سعود بارزانی سه روكي هه ریمی كوردستان و شاندی یاوه ری له ده‌فته ری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه رێمی كوردستان له‌ شاری واشینگتۆن بۆ کوردانی دانیشتووی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ پێکهات.
له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی نوینه‌رايه تیي حكومه تي هه ریمی كوردستان، ژماره‌یه كی به‌رچاو له ئه‌ندامان و به‌رپرسانی حيزبی ديموكراتی كوردستان له‌ شاری واشینگتۆن و ده‌وروبه‌ری به شداری كۆڕه‌که‌یان كرد.
له‌ سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌ دا له لایه‌ن كاك قوباد تاله‌بانی، به‌خیرهاتنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شانده‌ یاوه‌ره‌که‌ی و ئاماده‌بوانی کۆڕه‌که‌ كرا. پاشان کاک مه‌سعود بارزانی له سه‌ر ئامانجی سه‌فه‌ره‌كه‌ي بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا قسه‌ی کرد و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌ سه‌ر دیداره‌کانی له‌ گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار باراك ئوباما و خانم هیلري كلینتون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته‌ کرد و دیداره‌کانی زور به باش و سه‌ركه‌وتوانه‌ وه‌سف كرد. له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر وه‌زعی كوردستان وعيراق قسه‌ی کرد و به‌ تایبه‌تی له‌ سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراق دوا. وته‌کانی رێزدار بارزانی له‌گه‌ڵ پیشوازیي گه‌رمی به‌شدارانی کۆڕه‌که‌ به‌ره‌ورو بوو.
له‌ کۆتایی دا ده‌رفه‌ت بۆ ئاماده‌بوان ره‌خسێندرا تا له‌ نیزیکه‌وه‌ و به‌ تایبه‌تی به‌خێرهاتنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌فده‌ یاوه‌ره‌که‌ی بکه‌ن.
كۆڕه‌كه سه‌رجه‌م ۳ كاتژمێری خایاند و تێیدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کوردانی دانیشتووی شاری واشنگتۆن شوێنه‌کانی دیکه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌شدار بوون.
didari-kak-masud.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1204 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact