. . . .


26 Jan 2010

کورد بۆ لیبه‌ر (لیبه‌ر پارتی)


ئێواره‌ی ڕۆژی 2 شه‌ممه‌ 25ی جانیوه‌ری 2010 ، بۆ ده‌رخستنی توانایی کورده‌کانی دانیشتوی وڵاتی بریتانیا و هه‌روه‌ها ڕاکێشانی سه‌رنجیان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌‌ گشتیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ و هاندانیان بۆ ده‌نگ دان به‌ حیزبی کارگه‌ر(لیبێر پارتی) ڕسپشنێك له‌ پارلمانی بریتانیا به‌ ناوی "کورده‌کان بۆ لیبێر" به‌ به‌شداری چه‌ندین ئه‌ندامی پارلمان وه‌کوو ئان کلۆد به‌رپرسی مافی مرۆڤ له‌ پارلمانی بریتانیا و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا له‌ به‌‌‌غدا، مه‌گ مێن سه‌رۆکی گروپی کاری کوردان و هه‌ریه‌ت هارمون .
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ دا که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کورده‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌شدار بوون، چه‌ندین ئه‌ندام پارلمانی بریتانیا و وه‌زیری ناوخۆ قسه‌یان بۆ به‌شداران کرد و له‌ ووته‌کانیان دا هه‌رکام له‌ پیوه‌ندی و دۆستایه‌تی خۆیان له‌گه‌ل ‌سه‌رکرده‌کانی کوردو به‌گشتی پاڵ پشتی و پشگیری خۆیان بۆ کورد و جولانه‌وه‌ی کورد له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان دووپات کرده‌وه‌، و هه‌ر وه‌ها چه‌ند کاندیدیشیان به‌ کورده‌کان ناساند و داوایان کرد ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ کورده‌ی که‌ له‌ بریتانیا ده‌ژی، که‌ به‌ قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌(که‌ سه‌ربه‌‌ شاره‌داری ناوچه‌ی هارینگه‌ی له‌نده‌ن بوو) ژماره‌یان خۆ له‌ 300000 که‌س ده‌دا، چالاکانه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن که‌ نوێنه‌ری کورد بنێرنه‌ پارلمانی بریتانیا و له‌وێ جێگه‌ و پێگه‌ کورد ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ به‌هێز بکه‌ن.
پێویسته‌ بگوترێ که‌ ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ وه‌کوو یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی له‌م چه‌شنه‌ گرینگیه‌کی تایبه‌تی پێدرابوو، به‌شداریی چالاکانه‌ی کورده‌کانیش بوو به‌ جێگای خۆشحاڵیان.
ئه‌م رسێپشنه‌ بۆ نیشاندانی هێز و توانای کورده‌کانی بریتانیا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بریتانیا بوو.
نوێنه‌رانی حکومه‌ت هه‌رێم و حیزبه‌ کوردستانیه‌کان به‌شێک له‌ میوانانی ئه‌و کۆڕه‌‌‌ بوون و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بۆ ئه‌و رسێپشنه‌‌ بانگهێشت کرابوو، که‌ هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تی حیزب پێک هاتوو له‌ هاوڕێیان مه‌ولوود سواره‌ و محه‌ممه‌د میراوه‌یی به‌شداریان تێدا کرد.
lider-parti.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1596 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact