. . . .


26 Jan 2010

به‌شداری یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ کۆنفرانسی سالانه‌ی رێکخراوه‌ م??


ناوه‌ندی هه‌واڵ - بریتانیا: ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 21/01/2010به‌ پێی ڕه‌واڵی سالانی ڕابردوو،له‌ شاری لییدز هه‌ڵکه‌وتوو له‌ باکووری بریتانیا، کۆنفرانسی ساڵانه‌ی ریکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان به‌ به‌شداری 52 ڕێکخراو پێکهات.له‌م کۆنفرانسه‌ دا 70 که‌س که‌ زۆربه‌یان به‌رپرسانی یه‌که‌می ڕێکخراوه‌کانیان بوون ،به‌شدار بوون.
کۆنفرانس له‌ کاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد و کاتژمێر 3.45 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌رۆ کۆتایی به‌ کاره‌کانی هێنا.
به‌شداربووانی کۆنفرانس له‌ ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌کان دا، به‌ گشتی باسیان له‌ کار و چالاکییه‌کانی یه‌ک ساڵی ڕابردووی خۆیان کرد و هه‌ر وه‌ها باسیان له‌و گرفتانه‌ش کرد که‌ له‌ ماوه‌ی کارکردنیان دا تووشی هاتوون و له‌و باره‌وه‌ ش پێشنیار و بۆچوونی خۆیان بۆ باشتر بوونی چالاکیه‌کانیان هێنایه‌ به‌ر باس.
شایانی باسه‌ که‌ له‌م کۆنفرانسه‌ دا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی نێوخۆی بریتانیا ،نوێنه‌ری پۆلیسی باکووری بریتانیا ، نوێنه‌ری به‌شی په‌نابه‌ران، به‌رپرسی به‌شی ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان و نوێنه‌ری شاره‌وانی شاری لییدز وهه‌ر وه‌ها چه‌ندین که‌سایه‌تی حکومی وه‌ک میوان به‌شدار بوون که‌ دواتر له‌پانێڵێک دا له‌ سه‌ر داوای به‌شدار بووانی کۆنفرانس وێڕای به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفرانسه‌که‌ وڵامی ره‌خنه‌ و پێشنیاری ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانیان دایه‌وه‌.
شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م کۆنفرانسه‌ بۆ هه‌ڵسانگاندنی کارو چالاکی ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان وئاشنا بوونیان به‌ یه‌کتر وهه‌ر وه‌ها دارشتنی مکانیزمێکی گوونجاو به‌ هاوکاری حکوومه‌ت بو باشتر بوونی چالاکی رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کا ن ،ساڵانه‌ له‌ باکووری بریتانیا به‌ڕیوه‌ ده‌چیت.
شایانی ئاماژه‌یه‌ ، یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش، به‌ ره‌سمی و وه‌کوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی له‌م کۆنفرانسه‌ دا به‌شداری کرد و، له‌ مه‌ودای نێوان کاره‌کانی کۆنفرانسیش دا، چه‌ندین چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا .به‌شێک له‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تییانه‌ی که‌ نوێنه‌رایه‌تیی لاوان چاوپێکه‌وتنی له‌ گه‌ڵیان ئه‌نجام دا بریتین له‌:
1. Emily Kippax: BASIS NATIONAL PROJECT MANAGER
2. Dave Brawn : INTEGRATION MANAGER YORKSHIRE&HUMBER REGIONAL MIGRATION PARTNERSHIP
3. Tom Sponcer : COMMUNITY ENGAGEMENT FIELD OFFICER, WEST YORKSHIRE POLICE
4. Dave Roger : CHIEF EXECUTIVE, HULL CVS
5. Sally : CEO, LEEDS COMMUNITY FOUNDATION ACOs
شایانی باسه‌ هاورێ ڕێبوار قادر زاده‌ وه‌ک به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ وڵاوتی بریتانیا و هاوڕێ ره‌حیم ده‌ستیار وه‌ک به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی لاوان له‌ ده‌ره‌وه ی ولات له‌م کۆنفرانسه‌ دا به‌شدار بوون و سه‌باره‌ت به‌ ئامانجه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان و باردۆخی لاوانی کورد له‌ نێوخۆی کوردستان بۆ به‌شداربووان قسه‌یان کرد .
هه‌ر وه‌ها ،وێڕای به‌شداریان له‌ چه‌ندین وۆرکشۆپ دا، له‌ گه‌ڵ به‌شێک له‌ ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانی په‌نابه‌ران باسیان له‌ هاوکاری و کاری هاوبه‌ش وهه‌بوونی پێوه‌ندیه‌کی به‌رده‌وام کرد.
ڕێکخراوه‌ به‌شدار بووه‌کان بریتین له‌ :
1. Yorkshire&Humber Regional forum
2. Learning Partnership
3. Health Access Team
4. Leeds Refugee Asylum Team
5. Y&H Regional Forum
6. Refugee Into Teaching
7. Y&H Regional Migration Partnership
8. Community Alternatives Team
9. BME Strategy Group, Leeds Initiative
10. Local Government Yorkshire Humberside/Wakefield
11. Northern Refugee Centre/Sheffield
12. RIES/Northern Refugee Centre
13. Sheffield Primary Care Trust
14. Sheffield City Council
15. Asylum Team/Sheffield City Council
16. S.Y Police
17. Kirklees Faith Forum
18. Community cohesion, Kirklees Council
19. Electroville/Dewsbury
20. Social Investment Business/Newcastle
21. Democratic Youth Union of East Kurdistan
22. Fit4founding
23. Refugee Action
24. Refugee Council
25. Learning Skills Council/Bradford
26. Humber All Nations Alliance/ Hull
27. Big Lottery Found
28. Afrofolk4U
29. Eritrean Community
30. Azer Turk Association Yorkshire
31. Ayendah Sazan
32. Yorkshire Congoless&African Association
33. Leeds Sudanese Community Association
34. Emmanuel Christian Fellowship
35. Yorkshire African Cameroonian Community
36. Leeds Refugee Forum
37. Leeds Afghan Community
38. Afro Latino
39. Bajuni&Swahili Speaker Community
40. Iraqi Community in Sheffield
41. Bradford Refugee Centre
42. The NILE/Bradford
43. Kurdish Cultural Community-Kirklees
44. RASA
45. Refugee Action /BASIS
46. Refugee Action /Choices
47. Advocacy Support
48. West Yorkshire Police
49. Prevent Team, Leeds City Council
50. International Organization for Migration
51. Neighbourhood Learning Project
52. West Yorkshire Police
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان/کۆمیته‌ی بریتاانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1231 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact