. . . .


21 Jan 2010

کۆمیته‌ی دانمارکی حدک و رێکخستنی ینک له‌و وڵاته‌ جه‌خت له‌ سه‌ر


ناوه‌ندی هه‌واڵ - دانمارک: رۆژی سێ شه‌ممه‌ 19\ژانویه‌ی\2010 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دۆستانه‌ له‌ نێوان کومیته‌ی حیزب و که‌رتی ڕیکخستنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی له‌ شاری ئاڵبۆرگ پێک هات. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ دا دوو لایه‌ن باسیان له‌ چه‌ند بابه‌تی پیوه‌ندیدار به‌ کاروباره‌کان له‌ وڵاتی دانمارک و هاوکاری و هاوخه‌باتی زیاتر بۆ به‌ره‌ و پێش بردنی ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان کرد

له‌ میانه‌ی گفتۆگۆی دوولایه‌ن دا چه‌ند خاڵ وه‌ک ئه‌رک دیاری کران که‌بریتین له‌ : 1- پێکهینانی کۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان له‌ ماوه‌یه‌کی نیزیکدا.
2- به‌رێوه‌ بردنی بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان وه‌ک یادی هه‌ڵه‌بچه‌ . نه‌ورۆز ، 10ی خاکه‌لیوه‌ و ... به‌هاوکاری هێزه‌ سیاسی یه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ کوردییه‌کان.
3-هه‌ر دوو لایه‌ن په‌یمانیان دا که‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی دا بنین.
4- هه‌ر دوو لایه‌ن بریاریان دا که‌ هه‌ر چه‌ند مانگ جاریک ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ پێک بێنن
هه‌یئه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان پیکهاتبوو له‌ به‌رێزان بارزان بابان و سه‌فه‌ر محمد. هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتبوو له‌ به‌رێزان نه‌به‌ز مسته‌فاپوور، حوسێن حه‌سه‌ن زاده‌ و جماڵ ئه‌لیاسی. کوبوونه‌وه‌ له‌ فه‌زایه‌کی ته‌واو دۆستانه‌ دا کۆتایی پێ هات.
didari-ynk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1024 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact