. . . .


14 Jan 2010

به‌ڕێوه‌چوونی یادی 64 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له ڕۆژئا?


ناوه‌ندی هه‌واڵ - رۆژئاوای کانادا: ڕۆژی شه‌ممه، 19ی به‌فرانبار ( 9ی ژانویه‌ی 2010ی زایینی ) له لایه‌ن کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای کانادا- ڤانکۆڤێر رێوره‌سمێک به‌ بۆنه‌ی 2ی ڕێبه‌ندان، یادی64ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه چوو.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه، عوسمان مه‌حمودی به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی کومیته‌ی حیزب به گه‌رمی به خێر هاتنی به‌شداربووانی یادی 2ی ڕێبه‌ندانی کرا و دوای خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب، خولێک بێ ده‌نگی بۆ رێز گرتن له شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان راگیرا.
پاشان په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی حیزب له لایه‌ن به‌رپرسی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای کانادا، کاک ئه‌نوه‌ر که‌ریمی یه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی یادی 64 ساله‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان خوێندرایه‌وه.
له‌ سه‌ره‌تای په‌یامه‌که‌دا به‌ڕێز که‌ریمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌مان له ده‌وری یه‌ک و له یادی 2ی ڕێبه‌ندانی پیڕۆزدا له هه‌ل و مه‌رجێکی تایبه‌تی تر له سالانی پێشوو ڕێز ده‌گرین. ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌وری ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری رێژیمی ئاخوندی ئێران له ئێرانی به‌ڵا لێدراو له لایه‌ن سیستمی دیکتاتۆری موتله‌قی ویلایه‌تی فه‌قی هاتۆته‌ ئاراوه که جێگای
هیوا و گه‌شبینی هه‌موو ئازادیخۆازانی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به تایبه‌تیه.
کاک ئه‌نوه‌ر که‌ریمی له‌‌ به‌شی سه‌ره‌کیی قسه‌کانی دا ئاماژه‌ی به‌ رۆڵ و پێگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌و حیزبه‌ له‌ قۆناغی ئێستا دا کرد و گوتی: حیزبی دێموکراتی کوردستان به تایبه‌تی که خاوه‌نی به ئه‌ستۆ گرتنی به‌شێکی گرینگ له ڕیبه‌ری کردنی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستانه و له‌م مه‌یدانه‌دا زیاتر له 5000 شه‌هید که له ناویاندا 3 ڕێبه‌ری شه‌هید واتا پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆک کۆماری کوردستان.شه‌هید دکتور قاسملوو سه‌رچاوه‌‌ی زانست سیاسی و داهێنانی فه‌رهه‌نگی ره‌خنه له خۆگرتن و پێداچوونه‌وه به رابردوومان له پێناو پێشکه‌وتنی کۆمه‌لگاکه‌مان و شه‌هید دکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی قوتابی ژیر و به وه‌فای ڕێبازی قاسملو، به‌ختی باره‌گای ئازادی کردوه ، که‌م و کۆڕی خۆیی هه‌بوه به پیی پێویست وبه شێوه‌ی گشتی ولامده‌ری هێندێک له قۆناخه‌کانی خه‌بات نه‌بوه که یه‌کێک له هۆکاره هه‌ره ئه‌ساسی و سه‌ره‌کیه‌کان ناهه‌ماهه‌نگی و په‌رت و په‌ره‌وازه‌ییی و نه‌بوونی یه‌ک هه‌لوێستی کۆمه‌لگای کوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان به گشتی و حیزبی دێموکرات به تایبه‌تی به هۆکاری ئه‌وی که به‌شیکی گرینگ و سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتگێرانه‌ی گه‌لی کوردی ڕێبه‌ری کردوه وه‌ک به نفوزترین حیزبی رۆژهه‌لاتی کوردستان به دایم جیگای هیواو هومێدی گه‌کی کورد به گشتی بوه به هۆیی قه‌یرانه ته‌شکیلاتیه‌کانی که له ئاکامدا بوونه هۆیی دابران و ئینشعاب و لێکترازان و له‌ت بوون نه‌یتوانیوه به پیی پێویست ولامده‌ری هه‌ل و مه‌رج پێشهاته تایبه‌تیه‌کان بیه که وابوو هه‌م کۆمه‌ڵگا به جۆره‌ی خۆیی هه‌میش حیزب دێموکرات به‌م رێساله‌ته‌ی له ئه‌ستۆیه‌تی
ره‌خنه‌یه‌یان له سه‌ره به تایبه‌تی حیزبی دێموکرات که دامه‌زرێنه‌ری کۆماری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی قازی محه‌مه‌ده و شانازی به‌م لاپه‌ره‌ گرینگ و زێڕینه‌ی میژووی گه‌‌له‌که‌ی ده‌کات نه‌ی توانیوه ئه‌و په‌یامه‌ گرینگه‌ی کۆماری کوردستان وه‌ک سه‌روه‌ری بۆ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یکی یه‌کگرتوو، و هه‌ر وه‌ها ئه‌م په‌یامه گرینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری کوردستان له له کاتیی به ناو دادگایی رێژیمی حه‌مه ره‌زاشا که وه‌ک وه‌سیه‌ت بۆ گه‌له‌که‌ی و حیزبه‌که‌ی جێهێشت که فه‌رموویه‌تی ده‌ست له دوژمنایه‌تیی یه‌کتر هه‌ڵگرن!یه‌ک بگرن و به پشتیوانی یه‌کتر هه‌لسن!خۆتان به دوژمن مه‌فرۆشن!رازی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک یه‌کێتی وپێکه‌وه بوونه. ئازادی نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێویستی به پشتیوانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌که‌یه، وه‌ک خۆیی له مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشاندا به‌ڕێوه‌ی به‌رن.
هه‌ر بۆیه هه‌موومان ئه‌وه‌ی ده‌زانین که یه‌کگرتوویمان هه‌موو کاتێک زیاتر پێویسته‌و مه‌رجی سه‌رکی سه‌رکه‌وتنمانه.
له‌م یاده دا وێڕای به‌شداربوونی نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسیه کوردستانیه‌کان چه‌ند بروسکه‌ی پیرۆزبایی پێشکه‌ش کران که بریتی بوون له:
* کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
* یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
* ماڵی کورد له ڤانکۆڤێر
* کورد تی ڤی له ڤانکۆڤێر
* کومیته‌ی پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
* ناوه‌ندی چاک
* سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دواتر له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ به‌کر له‌گزی و موسیقا ژه‌ن ئالان له نێو کۆڕی شادی و خۆشحاڵیی به‌شداربووان دا، یادی 2ی ڕێبه‌ندانی پیرۆز تا کات ژمێر 1ی نیوه‌شه‌و به‌رنامه‌که درێژه‌‌ی کێشا.

شایانی باسه‌ که‌ نێو ئاخنی به‌رنامه‌که خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شێعر له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ بوو
2irebendan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1547 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact