. . . .


12 Jan 2010

به‌شداریی نوێنه‌ر‌ی حیزب له کانادا له‌‌ رێوڕه‌سمێکی به‌ره‌ی ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ: : رۆژی یه‌کشه‌مه‌ 20 ی به‌فرانبار له‌ لایه‌ن کومیته‌ی رۆژهه‌لاتی کاناداوه‌ کاک برایم جه‌هانگیری به‌شداری بیسته‌مین سالی دامه‌زراندنی به‌ره‌ی دیمۆکراتێکی گه‌لی ئه‌هوازی کرد و به‌م بۆنه‌وه وتارێکی پێشکه‌ش کرد.کاک برایم جه‌هانگیری ویرای پێشکه‌شکردنی پیرۆزبایی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان - کومیته‌ی رۆژهه‌لاتی کانادا به‌ هاورییانی به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی گه‌لی ئه‌هواز به‌ بۆنه‌ی بیسته‌مین سالیادی دامه‌زرانیه‌وه‌ هاته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی رۆژ و ویرای لێکدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی ئیران و ناوچه‌که و چڕبوونه‌وه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئیران دژی سه‌ره‌رۆیی و دیکتاتۆری ویلایه‌تی فه‌قیه ئاماژه‌ی به‌ پڕش و بلاوی هیزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن کرد و ئه‌و پڕش و بڵاوییه‌ی به‌ مه‌ترسی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی نیشتمانی له‌قه‌ڵه‌م دا و هیوای خواست که‌ هه‌ر که‌س له‌ ئاست خۆی هه‌ست به‌ مه‌سئولیه‌تی زیاتر بکات و راسته‌و خۆ داوا له‌ و ریکخراوه‌ بکات که که‌ خۆی تیدا ئه‌ندامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ته‌سکه‌کان بینن و هه‌رچی زووتر بۆ پێکهینانی به‌ره‌یه‌کی سه‌راسه‌ری و ناوچه‌یی هه‌ولی جیددی بدری و دانیشتنه‌کان ده‌ست پێ بکات. ‌
ناو براو پاشان هاته‌ سه‌ر باسی برایه‌تی کورد و تورکی ئازه‌ربایجا ن و ئاماژه‌ی به‌ و سته‌مانه‌ کرد که‌ ریژیم به‌رامبه‌ر هه‌موو گه‌لانی نیشته‌ جیی ئیران ده‌یکات وبه‌ تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ردووک گه‌لی تورک و کورد ره‌چاوی ده‌کات ، هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ به‌دریژایی میژوو ده‌وله‌تانی دیکتاتۆر هه‌ولی دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌یان داوه‌ له‌ نیوان کورد و تورک و بۆ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان به‌ خاترجه‌می دابنیشن و پالی لێ بده‌نه‌وه‌ ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یان پێک وه‌رکردووه‌ که‌ نموونه‌ زۆرن، هه‌ر له‌و پیوه‌ندییه‌ کاک برایم جه‌هانگیری گوتی به‌لام ئیستیا هه‌م گه‌لی کورد و هه‌م برایانی تورک له‌وه‌ وشیارترن که‌ فریوی ئه‌وجۆره‌ ته‌بلیغاتانه‌ بخون و له‌ هه‌موو کات له‌یه‌ک نزیکتر و هاو سه‌نگه‌رترن.
ئه‌و باسه‌ ویرای پیشوازی به‌شدار بوان ده‌گه‌ل پیشوازی گه‌رمی برایانی تورکی ئازه‌ربایجانیش به‌ره‌و ڕوو بوو.
له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ دا بریار درا که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورت دا هه‌ولی ئه‌وه‌ بدرێ که جارێکی دیکه‌ دانیشتنیک له‌ نیوان هیز و ریکخراوه‌کانی به‌شدار له‌و مه‌راسیمه‌ بۆ باس له‌ سه‌ر هه‌لو مه‌رجی ئیستا و ئه‌رک و ئامانجه‌کانی هیزه‌ سیاسییه‌کان پێک بێ.
alahwaz-jangiri.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1241 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact