. . . .


27 Dec 2009

له‌ فینلاند کوردستانیان رێزیان له‌ رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان گر


ناوه‌ندی هه‌واڵ - فینلاند: رۆژی شه‌ممه‌، 26ی دێسامبری 2009 رێوره‌سمێک به‌ بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، به‌ به‌شداریی سه‌دان که‌س له‌ کوردستانیانی نیشته‌جێی وڵاتی فینلاند، لایه‌نگران، ئه‌ندامان و به‌رپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌و وڵاته‌ و نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان، له‌ شاری تورکو پێکهات.
ئه‌و رێوره‌سمه‌ که‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ فینلاند و کۆمیته‌کانی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و وڵاته‌ رێکخرابوو، به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی‌ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ خه‌بات و تێکۆشانی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان ده‌ستی پێکرد. پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ره‌حمان مه‌عزوری به‌ نوێنه‌رایه‌تیی کۆمیته‌ی گشتیی حیزب له‌و وڵاته‌ پێشکه‌ش کرا‌ و به‌ دوای ئه‌و دا په‌یامی ئه‌و حیزب و لایه‌نه‌ کوردستانیانه‌ی خواره‌وه‌ خوێندرانه‌وه‌:
- بروسکه‌ی پیرۆزبایی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان
- په‌یامی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، له‌ لایه‌ن به‌ریز عو‌سمان رابه‌
- په‌یامی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتی یارسان کۆمیته‌ی فینله‌ند
- په‌یامی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئیران، شوانه‌ شێخی
- په‌یامی کۆمه‌له‌ی کولتوری شاری تۆرکۆ له‌ لایه‌ن په‌یام شێخ‌محه‌مه‌دی
- په‌یامی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستان له‌ لایه‌ن شه‌هێن زادئه‌حمه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی یه‌کێتی ژنان له‌ فینله‌ند
- په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی رۆژهه‌لاتی کوردستان، محه‌ممه‌د محه‌ممه‌د زاده‌
هه‌روه‌ها له‌ ناوبڕی په‌یامه‌کاندا چه‌ند کۆپله‌ شێعر له‌ لایه‌ن پێشکه‌شکارانی به‌رنامه‌، شه‌وین مه‌مه‌ندی و هێمن زاد ئه‌حمه‌د خوێندرانه‌وه‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ پێشکه‌ش کران:
- په‌خشانه‌ شێعریک له‌ لایه‌ن نزار کوێستانی له‌ ستایشی پێشمه‌رگه‌ دا
- سروده‌کانی "هۆ کاکی پێشمه‌رگه‌" و "مه‌ریژن بۆم فرمیسکی غه‌م" له‌ لایه‌ن کۆری سرودی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی رۆژهه‌لاتی کوردستان
- مه‌قام و سرودێک له‌ لایه‌ن کاک سه‌ید که‌ماڵ حسێنی

به‌شی دووهه‌می رێوره‌سمه‌که‌ به‌ ده‌نگی خۆشی هونه‌رمه‌ندی لاو فه‌رهاد سالحی و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ و شادیی به‌شداران رازایه‌وه‌ که‌‌ تا دره‌نگانی شه‌و دریژه‌ی کیشا.
26isermawez1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1379 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact