. . . .


13 Dec 2009

کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌تێکی حیزب له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رێکخراوی با


ناوه‌ندی هه‌واڵ ـ له‌سه‌ر پێشنیاری خانمی ئێلیزابێت دێکرێ وارنێر سه‌رۆکی پێشووی پارلمانی کۆماری ژنێڤ و سه‌رۆکی رێکخراوی جنیڤا کاڵ واته بانگه‌وازی ژنێڤ، دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینی 11 ی دێسامبری 2009 هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێکهاتوو له به‌ڕێزان مسته‌فا شڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، و ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێکی رێکخراوی بانگه‌وازی ژنێڤ پێکهاتوو له به‌رێزان مارتین داماری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌و رێکخراوه و مه‌مه‌ت باڵچی به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ئه‌مریکا‌ی لاتین له‌ رێکخراوه‌که‌دا، کۆ بوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که دوو سه‌عاتی خایاند هه‌یئه‌تی حیزب به وردی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و هه‌لوێسته‌کانی حیزب سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی رۆژی بۆ به‌رپرسانی رێکخراوی جنیڤا کاڵ شی کرده‌وه و وڵامی پرسیاره‌كانیانی دایه‌وه.
دواتر هه‌ر یه‌ک له مارتین داماری و مه‌مه‌ت باڵچی وێڕای شی کردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ و نێوه‌رۆکی کار و تێکۆشانی رێکخراوی بانگه‌وازی ژنێڤ له بواری په‌ره پێدانی قانوونی به‌شه‌ردۆستی له‌لای بزوتنه‌وه چه‌کداره‌کانی جیهان و به‌خشینی تریبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌و بزوتنه‌وانه، کۆمه‌ڵێک پێشنیاریان سه‌باره‌‌‌ت به په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی و هاوکاری له‌نێوان ئه‌و رێکخراوه و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌دا خسته‌ ڕوو که له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی حیزبه‌وه به گه‌رمی پێشوازییان لێ کرا.
له کۆتاییدا هه‌ردوو لایه‌ن ورده‌کارییه‌کانی قۆناغه‌کانی داهاتووی نه‌هادینه کردنی دۆستایه‌تیی نێوانیان تاوتوێ کرد.
شایانی ئاماژه‌یه که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌روه‌ها هاوڕێیان مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی تێکۆشه‌ری دێرینی دێموکڕات و زاهید شاعیری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سویس به‌شدار بوون.
jenevacal.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1078 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact