. . . .


12 Dec 2009

فینلاند: سمینارێک سه‌باره‌ت به‌ مناڵانی کۆچبه‌ر به‌ڕێوه‌ چوو


ناوه‌ندی هه‌واڵ: رۆژی هه‌ینی، 11ی دێسامبری 2009 سمینارێک له‌ ژێر ناوی "منداڵانی کوچبەر له نێوان هیوای دایک‌وباوکان و چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگادا" لەسەر بانگهێشتی هاوبه‌شی چه‌ند رێکخراوه‌کانی فینکورد، رێکار، ئەنجومەنی ئەفغانەکانی فینلاند و چه‌ند رێکخراوی فینلاندی به‌ڕێوه‌ چوو.
سمیناره‌که‌ که‌ له‌ جۆری خۆیدا له‌ وڵاتی فینلاند بێ‌وێنه‌ بوو، هاوکات به‌ هه‌ر سێ زمانی کوردی، ده‌ری و فینلاندی به‌ڕێوه‌ چوو. له سه‌ره‌تای سمیناره‌که‌دا‌ به‌ڕێز رێبوار که‌ریمی‌ باسی له‌ ناوه‌رۆکی سمیناره‌که‌ و ئامانجه‌کانی کرد و ‌ خشته‌ی کاره‌کانی پێشکه‌ش کرد.

دواتر ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ پێشکه‌ش کران:
- "منداڵانی کۆچبەری دنیا و دنیای منداڵانی کۆچبەر" لەلایەن خاتوو "ئاننا میککۆنێن" Anna Mikkonen ، کارمەندی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان و مناڵپارێزی فینلاندی،
- "منداڵانی کۆچبەر لەژێر سایەی کۆمەڵگادا"، له‌ لایه‌ن خاتوو ئانیتا نۆیتسکی Anita Noitski چالاکی بواری فرەکەلتوورییە.
- "منداڵانی کۆچبه‌ر و کێشه‌ له‌ گه‌ڵ دایک و باوکان و هۆکاره‌کانی قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌کان" له‌ لایه‌ن رێبوار که‌ریمی، کارناس و راوێژکار له‌ رێکخراوی مناڵانی ماننێرهایم.

- چه‌ند پارچه‌ موزیک و گۆرانی به‌ هه‌ردوو زمانه‌کانی کوردی و ئه‌فغانی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی به‌ ناوبانگی گه‌له‌که‌مان مامۆستا ڕەشیدی فەرزی نەژاد.

دوا بەشی کاری سمیناره‌که‌ بۆ سه‌رنج و دیالۆگی ئاماده‌بوان له‌ سه‌ر باسه‌ جۆراوجۆره‌کان ته‌رخان کرابوو که‌ ئاماده‌بوان زۆر چالاکانه‌ به‌شدارییان له‌ باسه‌کاندا کرد و پێشنیار و رێکاری گرینگ خرانه‌ به‌ر ده‌م کۆرگێڕان و پێکهێنه‌رانی سمیناره‌که‌.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1395 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact