. . . .


12 Dec 2009

سویس: به‌شداری ئه‌ندامانی حیزب له‌ ئاکسیۆنی رۆژی جیهانیی مافی مرۆ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ: به‌ بۆنه‌ی رۆژی‌ جیهانیی مافی مرۆڤ و شێست و یه‌که‌مین ساڵڕۆژی بڵاوکردنه‌وه‌ی جارنامه‌‌ی گه‌ردونیی مافی مرۆڤ،‌‌‌ ئاکسێۆنێک له‌‌ شاری زوریخ له‌ وڵاتی سوییس ‌‌به‌ ده‌سپێشخه‌ریی کانونی دێموکراتیکی په‌‌نابه‌‌رانی ئێرانی له ‌‌به‌‌رده‌‌م کلیسای شتاو فاخر به‌ڕێوه‌ چوو. له‌ سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی رێکخه‌رانی ئاکسیۆنه‌که‌ کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کورستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ‌‌ئه‌‌ندامان و په‌‌نابه‌‌رانی سه‌‌ر به‌‌ حیزبی ‌‌دێمـوکراتی کوردستان له ‌‌کانتۆنی زوریخ له ‌‌ڕۆژی هه‌‌ینی که ‌‌له‌‌ کاتژمێر 11تا1ی پاشنیوه‌رۆ نیوه‌‌رۆ درێژه‌‌ی کێشا، به‌شدار بوون.
له‌ سه‌ره‌تای ئاکسیۆنه‌که‌دا دوکتور مشیدی به‌‌رپرسی کانون وته‌‌یه‌‌کی له‌‌ بابه‌ت پێشێلکرانی مافی مڕۆڤ له ‌‌لایان ڕژیمی دێکتاتوری کۆماری ئیسلامی ‌‌ئێرانه‌‌وه‌‌ پێشکه‌‌ش کرد. پاشان ‌‌وتاری کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌‌م بۆنه‌‌وه له‌‌ لایه‌ن به‌ڕێز حه‌‌سه‌‌ن ئیسماعیلی به‌‌رپرسی کانتۆنی زوریخی حیزب‌‌‌‌ که‌‌ به‌‌زمانی فارسی ئاماده ‌‌کرابوو، خۆێندرایه‌‌وه. پاشان به‌ڕێز هیوا محه‌ممه‌‌دی ئه‌‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتارێکی به‌ زمانی فارسی خوێنده‌وه‌. له‌‌کۆتایی مه‌راسمه‌‌که‌‌دا په‌‌یام و قه‌تعنامه‌‌ی حیزب له‌‌ نێو به‌‌شداران دا بڵاو کراویه‌ه.
roji-mafi-mrov.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1117 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact