. . . .


10 Dec 2009

سیمینارێک له‌سه‌ر بارودۆخی ئێران له ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه‌ی ن?


ناوه‌ندی هه‌واڵ : ئێواره‌ی پێنچ شه‌ممه 10 ی دێسامبری 2009، سیمینارێک له‌ژێر سه‌ردێری "ئێران، شه‌ش مانگ پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری" له ئه‌نستیتۆی خوێندنی باڵای نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به زانکۆی ژنێڤ به‌رێوه چوو.
ئه‌و سیمیناره‌ که زیاتر له سه‌ت که‌س له مامۆستایان و خوێندکارانی ئه‌نستیۆیه‌كه و ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی تێیدا به‌شدار بوون، به‌شی سه‌ره‌کیی به‌رنامه‌که‌ی بۆ وتارێک ته‌رخان کرابوو که‌ پرۆفسۆر محه‌ممه‌د ره‌زا جه‌لیلی پسپۆڕی ژیئۆپۆلیتکی ئێران و ئاسیای نێوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به ره‌وتی گه‌شه‌ سه‌ندنه سیاسییه‌کانی ئێران له ساڵانی رابردوودا و ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ده‌وری ده‌هه‌می سه‌رکۆماریی ئه‌و وڵاته پێشکه‌شی کرد. ‌
ناوبراو وێڕای ده‌ستنیشان کردنی خاڵه به هێز و لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌‌ی ئیعترازیی خه‌ڵک، هۆکار و سروشته‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ بێوێنه‌یه و سیناریۆ جۆربه‌جۆره‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌‌ی نێوان خه‌ڵک و رێژیم به‌تایبه‌ت مه‌ترسیی په‌ره ئه‌ستاندنی شه‌پۆلی سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه‌ی شی کرده‌وه.
پاشان د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده ئه‌ندامی پێشووی دیپارتمانی مافی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌نستیتۆی خوێندنی باڵای نێونه‌ته‌وه‌یی ژنێڤ له‌باره‌ی رووداوه‌کانی ئه‌م دوایی‌یانه‌ی ئێران‌‌ له گۆشه‌نیگای پرسی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه باسێكی پێشکه‌ش کرد.
ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده له قسه‌کانیدا وێڕای ته‌ئیدی خه‌ته گشتی‌یه‌كانی خوێندنه‌وه‌که‌ی ئاغای جه‌لیلی بۆ رووداوه‌كانی ئه‌م دوایی‌یانه‌ی ئێران، که‌مایه‌سیی ئه‌م جۆره باسانه‌ و به‌گشتی ره‌هه‌نده‌کانی بووژانه‌وه‌ی ره‌وتی دێموکراسیخوازی له ئێراندای له‌وه‌دا ده‌ستنیشان کرد که له‌و باس و خواسانه‌دا به‌و جۆره‌ی پێویسته سه‌رنج نادرێته‌ پرسی ساختاریی فره نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا. شتێک که به بڕوای ئه‌و نه‌ک هه‌ر زیان به ئامانجی هاتنه مه‌یدانی زیاتری کۆمه‌ڵانی هه‌راوی گه‌لانی ئێران به دژی کۆماری ئیسلامی له‌‌و ساته‌ وه‌خته‌دا ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵکوو کاردروستایی بۆ گه‌یشتن به جۆرێکیش له حکوومه‌تی دێموکڕاتیک که زۆرترین گونجاویی له‌گه‌ڵ واقعییاتی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران هه‌بێ نه‌قوستان ده‌کا.
له درێژه‌ی سیمیناره‌که‌دا باسێکی ئازاد و به‌نێوه‌رۆک له‌نێوان به‌شداربوواندا به‌ڕێوه چوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1053 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact