. . . .


9 Dec 2009

به‌شداریی وه‌ڤدێکی حیزب له کۆنفرانسی ئه‌نجوومه‌نی په‌ژوهشگه‌


ناوه‌ندی هه‌واڵ: ئه‌نجوومه‌نی توێژه‌رانی ئێران که ناوه‌ندێکی ئه‌کادیمی سیاسیی ئێرانی‌یه و بنکه‌که‌ی له پاریسه، له رۆژانی 5 و 6 دێسامبری 2009 به‌رامبه‌ر به 14 و 15 ی سه‌رماوه‌زی 1388 کۆنفرانسێکی نائاسایی له‌سه‌ر پرسی ئێعدام له کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له شاری کۆلنی ئاڵمان به‌ڕێوه برد که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسی‌یه‌کان و که‌سایه‌تیی فه‌رهه‌نگی و چالاکانی مه‌ده‌نی و بواری مافی مرۆڤ له ئێران تێیدا به‌شدار بوون.
له‌سه‌ر بانگهێشتنی ئه‌نجوومه‌نی په‌ژوهشگه‌رانی ئێران وه‌ڤدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێکهاتوو له به‌ڕێزان خالید حه‌سه‌ن پوور و حه‌مه‌خان مرووه‌تی له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌شدار بوون.
ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌م کۆنفڕانسه که له‌لایه‌ن دوکتور حوسێن لاجوه‌ردی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوون بریتی بوون له 1. مافی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافه ئینسانی‌یه‌کان له ئێران‌دا، 2. توند و تیژی و سزای ده‌وڵه‌تی له ئێران، 3. ئیعدام و توند و تیژی به دژی میللییه‌ته‌کانی ئێران، 4. ئیعدام و توند و تیژی به دژی مه‌زهه‌به‌کان له ئێران، 5. سه‌رلێشێواویی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی و توند و تیژی.
له‌ژێر هه‌رکام له‌م ته‌وه‌رانه‌شدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له نوێنه‌رانی ئه‌حزابی ئێرانی له ته‌یفی جۆربه‌جۆری سیاسی و ئیدئۆلۆژی، نووسه‌ران، چالاکانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان وتاریان پێشکه‌ش کرد و ژماره‌یه‌کیش په‌یام له نێوخۆی ئێرانه‌وه نێردرابوون.
له ته‌وه‌ری تایبه‌ت به توندوتیژی به دژی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا که دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 6 ی دێسامبر به‌ڕێوه چوو، نوێنه‌رانی حیزبه‌‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وتاریان پێشکه‌ش کرد. له‌و به‌شه‌دا به‌ڕێز خالید حه‌سه‌ن پوور وتاری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی خوێنده‌وه. خالید حه‌سه‌ن پوور دواتر له به‌شی پێوه‌ندیدار به به‌حسی ئازاددا به وردی وڵامی پرسیار و تێبینی‌یه‌کانی به‌شدارانی دایه‌وه و هه‌ڵوێست و روانگه‌کانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای ئێراندای شی کرده‌وه.


koln2.bmp

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1077 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact