. . . .


4 Dec 2009

ئوسترالیا: دیداری نوێنه‌رانی حدک‌و ینک له‌ گه‌ڵ نوێنه‌ری شاری بر?


ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵات: له‌ درێژه‌ی هاوکاری‌یه‌ چه‌ند قۆڵی‌یه‌کانی لایه‌نه‌ سیاسی‌یه‌کانی کورد له‌ شاری بریزبێنی ئوستڕالیا، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 4ی دیسامبری 2009ی زایینی، به‌ڕێزان سه‌لاح پوور ئه‌سه‌د به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ ئوسترالیا و کاک محه‌ممه‌د حه‌مید نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستان له‌ شاری بریزبێن، سه‌ردانی به‌ڕێز "سایمۆن فین" نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ له‌ پاڕلمانیان کرد. له‌ ماوه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ دا سێ لایه‌نی به‌شدار باسی پرسی کێشه‌ی کورد به‌گشتی له‌ هه‌موو ولاته‌کانیان کرد و مه‌سه‌له‌ گرینگه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌و کیشه‌یان تاوتوێ کرد. له‌وانه‌ باسی ئیعدامی لاوانی کورد له‌ ئێران و نه‌بوونی دێمۆکراسی له‌و وڵاته‌، پرسی ده‌ستووری عیراق و نارونیی مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک، هه‌ڵوێستی توندی ریژێمی سووریه‌ سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کانی ئه‌و ولاته‌ و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆره‌کانی ئه‌م دوایییانه‌ی تورکیه‌ له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ کیشه‌ی کورد دا هاتنه‌ به‌ر باس. به‌ڕێز سایمۆن فین که‌ زۆر به‌ عه‌لاقه‌وه‌ گوێی بۆ ئه‌و باسانه‌ ده‌گرت بڕیاری دا بۆ ناساندنی هه‌رچی زیاتری کیشه‌ی کورده‌کان به‌ کۆمه‌ڵی ئوسترالیا، هاوکاریی نوێنه‌رانی حیزبی دێمۆکرات و یه‌کیه‌تی نیشتیمانی بکا بۆ سازدانی سمینارێکی سیاسی له‌ نێو هۆڵی پارلمانی کوینزله‌ند. هه‌ر بۆیه‌ له‌ سه‌ر پیشنیاری لایه‌نه‌ کوردی‌یه‌کان و قبووڵی به‌رێز فین پلانی گرتنی سمینارێک له‌ مانگی ئاپریلی ساڵی داهاتووی زایینی دا درا که‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ قه‌راره‌ کار ئاسانی بۆ بکرێ. چاوه‌روان ده‌کرێ له‌و سمیناره‌ دا که‌ بۆ رۆژی 4/4/2010 له‌ به‌ر چاو گیراوه‌، کورده‌کانی ئوستڕالیا به‌ باشی به‌شداری بکه‌ن و لایه‌نه‌ سیاسی‌یه‌کانیش وته‌ی خۆیان پیش که‌ش بکه‌ن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1093 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact