. . . .


3 Dec 2009

به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی ڕۆژئاوای کانادا له کرانه‌وه‌ی


رۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 29ی نوامبری 2009ی زایینی هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی ڕۆژئاوای کانادای حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێکهاتوو له هاورییان ئه‌نوه‌ر که‌ریمی، عوسمان چۆمه‌لانی و خه‌لیل ئه‌شکانی، له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی دامه‌زرێنه‌رانی مالی کورد له ڤانکۆڤێری کانادا به‌شداریان له کرانه‌وه‌ی مالی کورددا کرد و له لایه‌ن ئه‌نوه‌ر که‌ریمی په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان خوێندرایه‌وه. له‌ په‌یامه‌که‌دا وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ دامه‌زرێنه‌ران، بیر و بۆچوون و پێشنیاره‌کانی کومیته بۆ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری کورده‌کان له‌ ده‌وری ماڵی کورد پێشکه‌ش کرا که له لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌ پێشوازی گه‌رمی لێکرا. پێویسته بگوترێ خاتوو دکتور هێیدی فرای ئه‌ندامی پارڵه‌مانی کانادا بۆ پشتگری کردن به‌شداریی مه‌راسمی کرانه‌وه‌ی ماڵی کوردی کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیته‌ی ڕۆژئاوای کانادا ڤانکۆڤێر 30 نوامبری 2009 زایینی

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1343 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact