. . . .


30 Mar 2009

رۆژئاوای کانادا: دیداری نێوان کۆمیته‌کانی حدک و ینک


ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 28 مارسی 2009ی زایینی،به مه‌به‌ستی باس کردن له سه‌ر چۆنیه‌تی هاوکاریی و هاو ئاهه‌نگی،و هه‌ر وه‌ها بیروڕا گۆڕینه‌وه له سه‌ر پرسه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له ڤانکۆڤێری ڕۆژئاوای
کانادا کۆبوونه‌وه،له‌م دیدار و چاو پێکه‌وتنه دا هه‌ر دوو هه‌یئه‌ت که پێک هاتبوون له ئه‌نوه‌ر که‌ریمی به‌رپرسی کومیته،عوسمان مه‌حمودی و توانا قادری ئه‌ندامانی کومیته له حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌رێزان سه‌میره عارف به‌رپرسی کومیته،دکتور رێبوار و کاک چالاک ئه‌ندامانی کومیته له یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ چۆنیه‌تی هاوکاری نیوان هه‌ردوولا و چه‌ند بابه‌تی پێوه‌ندی دار به ره‌وه‌ندی کورد له ڕوژئاوای کانادا بیروڕا ئاڵوگۆر کراو له سه‌ر هاوکاری و به‌رده‌وام بوون له پێوه‌ندی دۆستانه‌ی هه‌ر دوولا پێداگری کرایه‌وه.
کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ڕۆژئاوای کانادا ڤانکۆڤێر
29 march 2009

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1077 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact