. . . .


3 Jul 2009

رۆژئاوای کانادا: خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی له ناره‌زایه‌تیه‌‌کانی ?


رۆژی سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتی 30ی ژوێینی 2009ی زایینی له لایه‌ن کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که بریتی بوون له حیزبی دێموکراتی کوردستان،کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران،کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و پێشکه‌وتنی کوردستان کورد تی ڤی وهه‌ر وه‌ها یه‌کێتی ئێرانیانی رۆژئاوای کانادا ، خۆپێشاندانێک به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی کوردستانیانی دانیشتوی ڤانکۆڤێر و هه‌ر وه‌ها ژماره‌یه‌ک ئێرانی رێکخرا.له لایه‌ن کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه ئه‌نوه‌ر که‌ریمی،وله لایه‌ن کۆمه‌له‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران حه‌مید به‌هرامی و له لایه‌ن یه‌کێتی ئێرانیانی رۆژئاوای کانادا داوود قوامی چه‌‌ند وته‌‌یه‌ک پیشکه‌ش کرا. پێویسته بگوترێ که بۆ ئه‌م خۆپێشاندانه شاره‌داری کوکیتلام به ناوی ریچارد ستیوات بانگهێشت کرابوو که ناو براویش له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م حه‌ره‌که‌ته چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.
ئه‌م خۆپێشاندانه له چووارییانی بارنێت های وه‌ی و جانسه‌ن له کوکیتلام سه‌نته‌ر له کات ژمێر 7 تا 9ی دوانیوه‌ره ئه‌نجام درا.
کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژئاوای کانادا-ڤانکۆڤێر
1 جولای 2009ی زایینی
vankover-xopishandan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1341 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact