. . . .


15 Jun 2009

رۆژئاوای کانادا: به‌ڕێوه‌چوونی یادی 20 ساڵه‌ی تیرۆری رێبه‌ر دوکتور ?


لە بیسته‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی رێبه‌ری زانا و به‌لیمه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شه‌هید دکتور قاسملوو هاوڕییانی رێز له خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیده‌ی که هه‌ر ده‌م له دڵی میله‌ته‌که‌ی دایه گیرا.
رۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 13ی ژوئێنی2009ی زایینی کاتژمێر 7 بۆ 9ی دوانیوه‌ڕوه له لایه‌ن کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای کانادا-ڤانکۆڤێر، به بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی شه‌هیدی نه‌مر کاک دکتور قاسملوو هاورییانی به ده‌ستی دیپڵۆمات تیرۆریسته‌کانی رێژیمی ئێران له ڤییه‌نی پێته‌‌ختی وڵاتی ئوتریش‌، به‌رنامه‌یه‌کی یاد کردنه‌وه و ڕێزلێنان ڕێکخراه.
سه‌ره‌تای یاد کرتنه‌وه‌که وێرای به‌خێر هێنانی به‌شدار بووان له لایه‌ن هاورێ خه‌لیل ئه‌شکانی ئه‌ندامی کومیته به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ست پێکرا و ئینجا خولێک بێ ده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان به گشتی و ڕێبه‌ری شه‌هید دکتور قاسملوو هاورییانی به تایبه‌تی راگیرا. دواتر به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
به بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی کاک دکتور قاسملوو هاورییانی له لایه‌ن کاک عوسمان چۆمه‌لانی ئه‌ندامی کومیته پیشکه‌ش کرا.له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی پژاک له کانادا کاک برایمی باقی په‌یامێک به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ئێنجا له لایه‌ن به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له ڕۆژئاوای کانادا ئه‌نوه‌ر که‌ریمی چه‌ند وته‌یه‌ک له سه‌ر که‌سایه‌تی ڕێبه‌ری شه‌هید کاک دکتور قاسملوو پێشکه‌ش کرا که وێرای ئاماژه کردن به ڕوڵ و کارتێکه‌ری شه‌هیدی نه‌مر دکتور قاسملوو له ساخکردنه‌‌وه و رێکخستنه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان،که دوای روخانی کۆماری کوردستان توشی دابران و په‌رته‌وازی ببون به شێوه‌یه‌کی نۆی و مودیرن، وهه‌ر وه‌ها له رێگای حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌‌وه رێبه‌ری کردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان که توانی خزمه‌تێکی گه‌وره به میله‌ته‌که‌ی بکات و ڕێبه‌ری شه‌هیدمان وه‌ک مامۆستایه‌کی ئاکادمی و زانا توانی مه‌سه‌له‌ی کورد به دونیا بناسێنیه‌و ئیعتیبارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان دروست بکات،هه‌ر بۆیه رێژیمی تیرۆریستی ئێران حازر بوو به به هه‌ر نرخێک بێت کاک دکتور قاسملوو له ناو به‌ریه، چون دوژمن به خه‌یالی خاوی پیی وابوو به له ناو بردنی رێبه‌ری به توانای حیزب و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌توانیه کۆتایی به‌م بزوتنه‌ویه‌ بێنیه، له گه‌ڵ ئه‌م راستیه حاشا هه‌ڵ نه‌گریی تاکوو ئێستاش که‌ڵینی له ده‌ستدانی شه‌هید دکتور قاسملوو به بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان به گشتی و په‌یکه‌ره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان به تایبه‌تیه‌وه دیاره، به‌لام به خۆشیه‌وه رێبواران و قوتابیانی به وه‌فای دکتور قاسملوو له خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ڕێبه‌ری شه‌هیدمان به‌رده‌وامن و رۆڵه به ئه‌مه‌که‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌روا وه‌فادار به رێبازی دکتور قاسملوون، که به‌لگه‌‌ی هه‌ره زیندوش مانگرتنی سه‌راسه‌ری گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان بۆ رێز لێنان له خه‌بات و تێکۆشانی ڕێبه‌ری شه‌هیدمان کاک دکتور قاسملوو له 22ی پوشپه‌ری هه‌ر سالێک به گشتی و ئه‌م ساڵ به تایبه‌تیه.له کۆتایی وته‌کاندا وێرای هیوا گێشتن به ئامانجه پیرۆزه‌کانی شه‌هید دکتور قاسملوو گشت شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان، هیوای یه‌ک ریزی و یه‌کگرتویی رۆله‌کانی گه‌لی کورد و
یه‌ک گرتنه‌وه‌ی بنه‌ماله‌ی گه‌وره‌ی دێموکرات وه‌ک ویستێکی ره‌وای گه‌لی کورد له‌رۆژهه‌لاتی کوردستان ته‌مننا کرا.
له کۆتایی یادکردنه‌وه‌که‌دا فیلمێکی دکۆمێنتی رێبه‌ری شه‌هید دکتور قاسملوو که له لایه‌ن هاورێ خه‌لیل ئه‌شکانی ئاماده کرابوو پێشکه‌ش به به‌شداربوان کرا.
پێویسته بگوترێ ئه‌م حیزب و رێکخراوانه‌ له‌م یاد کردنه‌وه‌یه‌دا
به‌شدار بوون:
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
ناوه‌ندی چاک

حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیته‌ی ڕۆژئاوای کانادا-ڤانکۆڤێر
14ی ژوئێنی 2009ی زایینی
20-d-qasmlu.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1198 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact