. . . .


1 Dec 2009

رۆژهه‌ڵاتی کانادا: کۆبونه‌وه‌ی چه‌ند رێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌کا?


ڕۆژی 29 ی نوامبر کوبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ به‌شداری چه‌ند ریکخراوێکی کوردستانی و باقی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئیران له‌ شاری تۆرۆنتۆ به‌رێوه‌چوو، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ دا که‌ له‌ کاتژمێر 5/3 پاش نیوه‌رۆی یه‌کشه‌ممه‌ به‌رێوه‌چوو، به‌شداران به‌ تێرو ته‌سه‌لی باسیان له‌ هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستای ئێران و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له‌ ئێران دا کرد و بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ و گرفته‌کان و وه‌زعیه‌تی ئێستا له‌ ئێراندا ئاڵ‌وگۆری بیرو ڕایان کرد. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ دا هاوڕێ جه‌عفه‌ر موقه‌ده‌م ئه‌ندامی کومیته‌ی تۆرۆنتۆ- ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به‌ نوینه‌رایه‌تی کومیته‌ به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ دا کرد و سیاسه‌ته‌کانی حیزبی له‌م باره‌وه‌ بۆ به‌شداران شی کرده‌وه‌. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها ئه‌م رێکخراوانه به‌شدار بوون- رێکخراو ناوه‌ندی مافی مرۆڤی تورکه‌منستانی جنوبی
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئیران
سازمان انقلابی ئازه‌ربایجان جنوبی
رێکخراوی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی ئازه‌ربایجان له‌ ئێران دا
به‌ره‌ی ‌دێموکراتیکی گه‌لی ئه‌هواز
سه‌ر نوسه‌ری بڵاو کراوه‌ی حه‌یده‌ر بابا له‌ تۆرۆنتۆ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1229 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact