. . . .


29 Nov 2009

ئوسترالیا: کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نیوان کۆمیته‌کانی حدک،ینک و کۆ


ناوه‌ندی هه‌واڵ: رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 28ی نوامبری 2009 له‌ سه‌ر داوای که‌رتی رێکخستنی یه‌کیه‌تی نیشتیمانیی کوردستان له‌ شاری بریزبێنی ئوستڕالیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هابه‌شی نێوان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی کورد له‌ ئه‌یاله‌تی کویینزله‌ند و یه‌کیه‌تی نیشتیمانیی کوردستان پێک هات. له‌و کۆبوونه‌و سێ قۆڵی یه‌دا که‌ ماوه‌ی 2 کاتژمێری خایاند و له‌ فه‌زایه‌کی زۆر دۆستانه‌ دا به‌ڕێوه‌ چوو، گرینگیی کاری هاوبه‌ش بۆ هه‌رچی زیاتر ناساندنی مه‌سه‌له‌ی کورد به‌ بیرورای خه‌ڵکی ئه‌و ولاته‌ و چۆنیه‌تیی هه‌ماهه‌نگ کردنی کار بۆ جێ به‌جێ کرد
نی بۆچوونه‌ هاوبه‌شه‌کان هاوبه‌شه‌کان هاتنه‌ گؤڕی و باسیان له‌سه‌ر کرا. سێ لایه‌نی به‌شدار له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ هه‌ست کردن به‌ گرینگیی کاری هاوبه‌ش و وه‌سه‌ر یه‌ک خستنی تواناکان بۆ راکێشانی سرنجی بیرورای گشتی، بڕیاریان دا له‌مه‌ به‌دوا بۆ ناساندنی هه‌رچی زیاتری کیشه‌ی کورد به‌ ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی ئوسترالیا به‌رده‌وام کاری هاوبه‌ش و به‌رنامه‌ دارێژراو بکه‌ن و هێز و توانای خۆیان له‌و بواره‌دا وه‌سه‌ر یه‌ک بنێن.
به‌شدارانی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریتی بوون له‌ به‌رێزان کاک سه‌لاح پوورئه‌سه‌د به‌رپرسی پێوه‌ندی یه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی حیزب له‌ ئوستڕالیا و کاک کامران سوهرابی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی حیزب له‌ بریزبێن. له‌ لایه‌ن که‌رتی رێکخستنی یه‌که‌تیی نیشتیمانی یه‌وه‌ به‌ڕێزان کاک محه‌ممه‌د حه‌مید، دوکتۆر سابیر و سارا خان به‌شدار بوون. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی به‌شداری کۆمه‌ڵه‌ی کورد بریتی بوون له‌ به‌ڕیزان دلاوه‌ر فه‌ریق و سه‌باح ره‌شید.
به‌ سوپاسه‌وه‌ کۆمیته‌ی حیزب له‌ ئوستڕالیا
29/11/2009

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1190 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact