. . . .


15 May 2009

به‌ڕێوه‌ چوونی یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفال له‌ وڵاتی ئوتریش


به‌ هاوكاریی‌ 8 حیزب و لایه‌نی‌ كوردی‌‌ ڕۆژی19/4/2009 له‌ شاری وییه‌ن یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفال کرایه‌وه‌.
ئه‌م ‌کۆڕ‌ یاده که‌ له‌ لایه‌ن حیزبی دیمۆکراتی کوردستان،


ناوه‌ندی چاک، حیزبی شیوعی کوردستان پارتی یه‌کیه‌تی دیمۆکراتی کورد ، کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه‌، ڕێکخراوی کوردی کلیک، فه‌یکۆم کۆمه‌ڵه‌ی ڕێکخراوه‌ کوردستانیه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی کورد و ئوتریش گیرا، سه‌رتا به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد.
پاشان په‌یامی ناوه‌ندی چاک، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی ئوتریش له‌ لایه‌ن ناهیده‌ ئه‌حمه‌دی و‌ دوکتۆر عه‌لی مازوچیه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ی به‌رنامه‌کاندا دوکتۆر موسته‌فا ئاکگون به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه له‌ وڵاتی ئوتریش وتارێکی له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد کراوه‌ن پێشکێش کرد.
پێویسته‌ بگوتره‌ که‌ قایمقایمی خانه‌قین که‌ به‌ میوانی له‌ وڵاتی ئوتریشه‌ له‌ گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری به‌شداری ئه‌م یاده‌ کۆڕه‌یان کردو له‌ لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه‌ وتارێک پێشکه‌ش کرا.
له‌ ماوه‌یبه‌ڕێوه‌چوونی‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دا چه‌ندین وێنه‌و نوسراوه‌ی په‌یوه‌ندی دار به‌م یاده‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌کتۆر نیشان درا که‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ ئاماده‌کرابوو.
شایانی‌ باسه له‌م كۆڕیاده‌دا جیا له‌ په‌یامی‌ ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م یاده‌یان رێك خستبوو په‌یامی‌ ئه‌م لایه‌نانه‌ش له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانیانه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌:
یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان
پارتی یه‌کیه‌تی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریه‌
پارتی چاره‌سه‌ری کورد
فه‌یکۆم کۆمه‌ڵه‌ی ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کان له‌ وییه‌ن

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1314 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact