. . . .


24 Nov 2009

فینلاند: به‌ڕێوه‌چوونی سمینارێکی ته‌شکیلاتی به‌ به‌شداریی به???


ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵات: ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕیکه‌وه‌تی 21/11/2009 کاتژمیر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ سمیناریکی ته‌شکیلاتی له‌ ژێر چاوه‌دیری به‌ڕێز کاک سه‌عید بیگزاده‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب له‌ ئۆروپا به‌ڕێوه‌ چوو.

سمیناره‌که‌ به‌ به‌شداریی به‌ڕێز کاک خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی حیزب له‌ وڵاتی فینلاند و‌ ده‌یان که‌س له‌ ئه‌ندامانی حیزب له‌و وڵاته‌ به‌ریوه‌ چوو.

له‌ سه‌ره‌تای سمیناره‌که‌ دا کاک سه‌ید ئه‌حمه‌د حسه‌ینی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له‌ وڵاتی فینله‌ند له‌ پیوه‌ندی له‌ گه‌ڵ شیوه‌ی به‌ڕیوه‌ چوونی کار و چالاکیه‌کانی حیزب له‌ وڵاتی فینله‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به‌ به‌شداربوان کرد، پاشان کاک سه‌عید بیگزاده‌ له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی و شیوه‌ی به‌ڕیوه‌ چوونی کاره‌کانی حیزب به‌ گشتی و کاره‌ ته‌شکیلاتیه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بڕیار و راسپارده‌کانی حیزب له‌ سه‌ر ئه‌رک و مافی ئه‌ندام وتیکۆشانی حیزب له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا باسیکی پڕ نیوه‌رۆکی پێشکه‌ش کرد،

دوای باسه‌که‌ی به‌ڕێز به‌یگزاده‌ نۆره‌ درا به‌ ئه‌ندامانی حیزب که‌ نه‌زه‌ر‌ وبیر رای خۆیان له‌ بابه‌ت پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی حیزب له‌ سمیناره‌که‌ که‌ خۆی له‌م ته‌وه‌رانه‌دا ده‌بینیه‌وه‌ ده‌ر ببڕن:

*هه‌لوێست وسیاسه‌ته‌کانی حیزب له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا

*دید و بۆچوون له‌ سه‌ر به‌شه‌ جیا جیا کانی ڕاگه‌یاندنی حیزب

*کارکرد و شیوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆرگانه‌ جۆراوجۆره‌کانی حیزب

*کار و چالاکیه‌کانی کۆمیته‌ی فینله‌ند

له‌و به‌شانه‌دا ئه‌ندامانی حیزب به‌شداری به‌ر چاویان له‌ باسه‌کاندا کرد و قامکیان له‌ سه‌ر خاڵه‌ لاواز و به‌هیزه‌کان دانا و بۆ ریک و پیکتر بوونی باشتری کاره‌کان پێشنیاری خۆیان پێشکه‌ش کرد.

دواتر له‌ پێوه‌ندی به‌ پرسیار و نه‌زه‌ری ئه‌ندامان کاک سه‌عید وڵام و ڕوونکردنه‌وه‌ی تێر و ته‌سه‌لی ئاراسته‌ی هاورییانی حیزبی کرد و رایگه‌یاند که‌ سه‌رنج و تێبینی هه‌موان به‌ هێند وه‌رده‌گیرێ وکه‌لکیان لێوه‌ر ده‌گرین

له‌ کۆتایی کاری سمیناری ته‌شکیلاتی بۆ ئه‌ندامانی حیزب له‌ وڵاتی فینله‌ند کاک خالیدی عه‌زیزی سه‌رنج و تێبینی وڕینونی خۆی بۆ ئه‌ندامانی حیزبی له‌ وته‌یه‌کی کورت دا باس کرد

پیویسته‌ بگوتری له درێژه‌ی کاره‌کانی سمینار دا کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌سلی کۆمیته‌ی فینلاندی حیزب له‌ گه‌ل کاک سه‌عید به‌ شیوه‌ی تایبه‌تی به‌ڕیوه‌ چوو.

کاری سمینار له‌ سه‌عات 6.30ئیواره‌ به‌ پێشکه‌ش کردنی ڕێز و سپاس له‌ لایه‌ن هاوڕێ سه‌ید ئه‌حمه‌د حوسه‌ینی به‌رپرسی کۆمیته‌ به‌ تێکڕای ئه‌ندامان و کاک خالید عه‌زیزی و کاک سه‌عید بیگزاده‌ کۆتایی به‌ کاره‌کانی هیناو سمیاره‌که‌ی به‌ پڕ نیوه‌رۆک و به‌ که‌لک بۆ تیکرای به‌شداربووان وه‌سف کرد.
sminar-beigzade.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1287 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact