. . . .


18 Nov 2009

به‌رێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به پرسی کورد له مه‌


ناوه‌ندی هه‌واڵ: رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی 17ی نوامبری 2009 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پرسی کوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان به به‌شداری چه‌ند سێناتۆر و سیاسه‌تمه‌داری بلژیکی و کورد له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی مه‌جلیسی سێنای بلژیک به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڕێوه‌به‌ری کۆبوونه‌وه‌که سێناتۆر لیۆنێل ڤاندێبێرگ وێرای به‌خێرهاتنی به‌شداران هیوای خواست که کورد بتوانێ به ئازادی له وڵاتی خویدا بژیت و چیتر بۆ سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی خۆی نه‌چه‌وسێته‌وه.
هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری وه‌ک نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری کرد و له به‌شی رۆژهه‌لاتی کوردستان وتارێکی پێشکه‌ش کرد. . هاورێ کاوه له وتاره‌که‌یدا وێرای ئاماژه به بارودۆخی خراپی مافی مرۆڤ له کوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ کرده‌وه و باسی له ئێعدامی شه‌هید ئێحسان فه‌تاحیان کرد و هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ 12 چالاکوانی دیکه‌ی کورد حوکمی ئێعدامیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ و له چاوه‌ڕوانیی مه‌رگدان. له‌م پیوه‌ندییه‌دا داوای له به‌شداران کرد بۆ پێشگرتن له به‌ڕێوه‌چوونی ئێعدامی ئه‌و کوردانه له به‌ندیخانه‌کانی ئێراندا هه‌رچی له ده‌ستیان دێت، ئه‌نجامی بده‌ن. نوێنه‌ری حیزب بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا به‌ ئاماژه‌ به‌ رۆڵ و پێگه‌ی وڵاتی بلژیک له یه‌کێتی ئوروپادا داوای کرد تا له سه‌کۆی بروکسێله‌وه و به یارمه‌تی سیاسه‌تمه‌دارانی بلژیکی، کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئاگادار بکرێنه‌‌وه و پێش به‌و ئێعدامانه بگیردرێن. له‌ به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا، هاوڕێ کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری داوی له‌به‌شداران کرد که دۆخی تازه‌ی مافی مرۆڤ له ئێراندا زیاتر بخه‌نه به‌ر سرنج و هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌‌دا زیاتر له هه‌میشه گوشار بخرێته‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران به نیسبه‌ت کێشه‌ی مافی مرۆڤ.

شایانی باسه له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سێناتۆر گه‌یرت لامبرت (Geert Lambert)، سێناتۆر ئه‌لکه تینده‌مانس(Elke Tindemans)، یان بگین(Jan Beghin) جێگری پێشووی سه‌رۆکی پارلمانی بروکسێل، ئاسیسته‌نی بارت ستاس(Bart Staes) ئه‌ندامی پاڕلمانی ئوروپا، ئاسیسته‌نی فریدا برێپولس (Frida Brepoels) ئه‌ندامی پاڕلمانی ئوروپا، نوێنه‌ری پارت سوسیالیستی بلژیک، نوێنه‌ری پارتی دێموکراتی کوردستان، ئه‌نیستیتۆی کورد له بروکسێل، نوێنه‌ری پارتی یه‌کێتی کورد له سوریه، نوێنه‌ری د. ت. پ و چه‌ند که‌سایه‌تی سیاسی دیکه‌ به‌شدار بوون.
ahengeri-kobunewei4parche1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1265 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact