. . . .


18 Nov 2009

کۆبوونه‌وه‌ی ریکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان و کومیته‌ی حیزبی د?


ناوه‌ندی هه‌واڵ: رۆژی سێ شه‌ممه‌ 17\11\2009 له‌ سه‌ر داوای ریکخراوی پارتی له‌ شاری ئاڵبورگ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان ریکخراوی پارتی دێموکراتی کوردستان و کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ و‌ڵاتی دانمارک پێک هات.سه‌ره‌تا به‌رێز کاک ئه‌بووبه‌کری ئیسماعیلی نوێنه‌ری پارتی دێموکرات باسێکی گشتی له‌ سه‌ر وه‌زعی ئێستای هه‌ریمی کوردستان کرد و باسی له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ کرد که‌ له‌هه‌ریمی کوردستان ده‌سته‌به‌ر کراون. له‌ به‌شێکی تری وته‌کانیدا به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر جه‌ختی له‌ سه‌ر پێویستیی هاوکاری و هاوپه‌یمانی و چۆنیه‌تی په‌ره‌دان به‌ هاوکاریه‌کان نێوان هه‌ر یه‌ک له‌ ڕیکخراوی پارتی دیموکرات وکومیته‌ی حیزب له‌ و‌ڵاتی دانمارک کرد.

پاشان هه‌یئه‌تی حیزب به‌رێزان نه‌به‌زمسته‌فا پوور به‌رپرسی کومیته‌ جه‌ماڵ ئه‌لیاسی و حوسێن حه‌سه‌ن زاده‌ ئه‌ندامانی کومیته‌ سه‌رنج و ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ی هه‌ریمی کوردستان ده‌ربری و هه‌ر دوو لایان پێداگر بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و هاوکاری دوولایه‌ن و چه‌ند خاڵێکیش وه‌ک به‌رنامه‌ی کاری بۆ هاوکاری هه‌ر دوولایه‌ن په‌سه‌ند کران.pdk-hdk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1146 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact