. . . .


11 Nov 2009

هه‌یئه‌تێکی پێوه‌ندیه‌کانی حیزب به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌ی نه‌


ناوه‌ندی هه‌واڵ : هه‌یئه‌تێک به سه‌رپه‌رستیی د. ئاسۆ حه‌سه‌نزاده نوێنه‌ری حیزب بۆ کاروباری پێوه‌ندیدار به نیهاده‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و به به‌شداریی به‌ڕێزان ره‌حمان ئیبراهیم زاده به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه‌کانی حیزب له سویس، نیشتمان عه‌زیزی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی حیزب له فه‌ڕانسه و دامیانۆس شه‌ره‌فیدیس نوێنه‌ری فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌مایه‌تییه‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی شووڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌کان بۆ تاوتوێ کردنی پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به که‌مایه‌تی‌یه‌کانی جیهان‌دا به‌شدارن.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که به‌ناوی فۆرۆمی که‌مایه‌تییه‌كان له مقه‌ڕی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌کان له ژنێڤ به‌ڕێوه ده‌چێت، له رۆژه‌کانی 11 تا 13 ی نوامبری 2009 ده‌خایه‌نێ و نوێنه‌رانی به‌شێکی به‌رچاو له که‌مایه‌تی‌یه نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیکییه‌كانی جیهان و هه‌یئه‌تی رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان و کۆمه‌ڵێک له ده‌وڵه‌تان تێیدا به‌شدارن.
فۆرۆمی که‌مایه‌تی‌یه‌کان ئۆرگانێکی تازه دامه‌زراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان و قووڵکردنه‌وه‌ی ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی پارێزگاری له مافی که‌مایه‌تی‌یه‌کانه که له‌وێدا هه‌روه‌ها رێکخراوه‌کانی سه‌ر به که‌مایه‌تی‌یه‌کانی جیهان دۆخی پێوه‌ندیدار به گه‌لی خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو و نیهاده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌یه‌کانی فۆرۆم له چوارچێوه‌ی شووڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کاندا چاوه‌دێری ده‌خه‌نه سه‌ر ره‌فتاری ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌مایه‌تییانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ده‌ژین.
شایانی باسه هه‌یئه‌تی ئاماژه پێکراو له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی "ئالیانسی چل چرا" که کۆمه‌ڵه‌یه‌که بۆ په‌ره‌پێدانی به‌شداریی کورده‌كان له فۆرۆمه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کاندا ، به‌شداری کاره‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌یه‌.
ناوه‌ندی هه‌واڵ له رۆژه‌کانی داهاتوودا ورده‌كارییه‌كانی فۆرۆمی که‌مایه‌تییه‌کان و چالاکییه‌کانی هاوڕێیانی حیزبی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ئاگاداری ده‌گه‌یه‌نێ.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1095 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact