. . . .


8 Nov 2009

‌سویس: کۆمیته‌ی حدک و ناوه‌ندی چاک له ‌گه‌ڵ سكرتێری گروپی په‌رله?


ناوه‌ندی هه‌واڵ - زاهید شاعیری: له ‌درێژه‌ی ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی كه‌‌ حزب و ڕێكخراوه ‌كوردستانییه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی حوکمی له‌سێداره‌دان له ‌ته‌واوی ئێران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی له ‌سێداره‌دانی سیانزه ‌که‌س له‌ زیندانییانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 6ی نوامبر، وه‌فدێکی هاوبه‌شی کۆمیته‌کانی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ناوه‌ندی چاک سه‌ردانی پارلمانی وڵاته‌یان کرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا که‌ (هیوا ناسیح) نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی کوردۆساید (چاك) و هه‌ر یه‌ک له‌ به‌هار ئیبراهیم زاده‌ و ره‌حمان ئیبراهیم زاده‌ نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دیموكراتی کوردستانیان ده‌کرد، له ‌گه‌ڵ "کاسپه‌ر هاله‌ر" سكرتێری گروپی په‌رله‌مانتارانی سویس بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی كورد و جێگری سه‌رۆکی رێكخراوی داكۆكی له‌ گه‌له ‌هه‌ره‌شه‌ لێكراوه‌كان کۆبوونه‌وه‌.
له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان ‌به ‌درێژی باسیان له‌ڕه‌وشی گه‌لی كورد له‌ئێران و پێویستی راگرتن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی سێداره‌ی چالاکوانان و زیندانیانی سیاسی و قه‌ده‌غه‌کردنی حوکمی له‌سێداره‌دان له‌م وڵاته‌یان کرد.هه‌روه‌ها چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان پێشکه‌ش کرد كه تێیدا ‌ناوی ئه‌و زیندانیه‌‌ سیاسی و مه‌ده‌نیانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له‌ خۆ گرتبوو که‌ سزای سێداره‌یان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌و خۆپیشاندانه ‌کرد که‌ هه‌مان رۆژ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری بێرن رێکخرابوو..

پارلمانتار کاسپه‌ر هاله‌ر که‌ یه‌کێکه‌ له‌ دۆستانی گه‌لی کورد، به ‌دڵسۆزی و په‌رۆشه‌وه ‌گوێی بۆ قسه‌ و سکاڵاکانی وه‌فده‌كه گرت و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه‌ پرسه‌که‌ بۆ لێپرسراوی دۆسییه‌ی ئێران له ‌وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سویس به‌رز ده‌کاته‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌دا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دیدارێکی راسته‌وخۆ له‌ نێوان وه‌فدی میوان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویس بڕه‌خسێنێ. هه‌روه‌ها داوای کرد که‌ وه‌فدی میوان ‌و ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌وان و گروپی په‌ر‌له‌مانتارانی دۆستی کورد له‌ په‌رله‌مانی ‌سویس پێكه‌وه‌ كاری هاوبه‌ش بكه‌ن و به‌ڵێنی دا که‌ بۆخۆی‌ پیوه‌ندیه‌کانی نێوان سێ لایه‌ن ڕێكبخات به ‌ئامانجی ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ هه‌وڵ بدرێت بۆ مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی گه‌لی کورد به‌ گشتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سێداره‌ی ئه‌و سیانزه‌ که‌سه ‌له ‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌ تایبه‌تی.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1060 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact