. . . .


26 Oct 2009

ئوتریش: سمیناری "کورده‌کان له‌ تاراوگه‌ و گونجانیان له‌ وڵاتی نیش?


ناوه‌ندی هه‌واڵ: رۆژی شه‌ممه‌ 25/10/2009 له‌ شاری لینزی ئوتریش به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ و خه‌ڵکانی ئوتریشی، سیمینارێک بۆ به‌ڕێز دوکتۆر گوڵمورادی مورادی پێکهات.

ئه‌م سیمیناره‌ که‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌ تاراوگه‌ و به‌ هاوکاریی کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌ ئوتریش پێکهاتبو، له‌ کاتژمێر 5 دوا نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێکرد.

له‌ سه‌ره‌تای سمیناره‌که‌دا که‌ له‌ ژێر ناوی "کورده‌کان له‌ تاراوگه‌ و گونجانیان له‌ وڵاتی نیشته‌جێ بونیان دا" پێکهاتبوو، سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن کاک په‌رۆش قادری به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌ تاراوگه‌ و ئه‌ندامی به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمیته‌ی حیزب له‌م ناوچه‌یه‌ به‌خێرهاتنی گه‌رمی رێزدار دوکتۆر گوڵمراد مورادی و سه‌رجه‌م به‌شدارانی سیمیناره‌که‌ کراو به‌ کورتی باسی له‌ ‌ژیان و تێکۆشانی دوکتۆر گوڵمورادی مورادی کرد.

پاشان دوکتۆر مورادی باسێکی له‌ سه‌ر کورد له‌ تاراوگه‌ پێشکه‌ش کرد، که‌ له‌ گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی به‌شداران به‌ره‌وڕوو بو. دوایین به‌شی سیمیناره‌که‌ بۆ پرسیار و تێبینیه‌کانی به‌شداران دیاری کرابوو که‌ له‌م به‌شه‌ دا به‌شداران به‌ گه‌رم و گوڕی به‌شداریان کرد. سیمیناره‌که‌ سه‌رجه‌م دوو کاتژمێری خایاند.
dr-golmrad.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1129 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact