. . . .


26 Oct 2009

ئامریکا: به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حیزب له‌ ئێواره‌ خوانێکی نوێنه‌?


ناوه‌ندی هه‌واڵ: رۆژی شه‌ممه‌، 25/10/2009 له‌ سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ واشینگتۆن، وه‌فدێک له‌ ئه‌ندامان و به‌رپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ کۆمیته‌ی ئه‌مریکا به‌شداریی ئێواره‌ خوانێکیان کرد که‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌ردانی وه‌فدێکی هابه‌ش له‌ به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ ئه‌و وڵاته‌ رێکخرابوو.
له‌و ئێواره‌ خوانه‌دا که‌ له‌ شاری واشینگتۆن و به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له‌ وه‌زیران و به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ر یه‌ک له‌ پارێزگارانی پارێزگاکانی سلێمانی و که‌رکووک پێکهاتبوو، هه‌یئه‌تی حیزب وێڕای به‌خێر هێنانی وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌که‌‌، له‌ نیزیکه‌وه‌ چاویان به‌ چه‌ندین که‌س له‌ به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان و که‌سایه‌تیه‌کانی کورد که‌وت و له‌ بابه‌ت مه‌سه‌له‌ جۆراوجۆره‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ کوردستان و ناوچه‌که‌ ئاڵوگۆڕی بیرورایان کرد.
serdani-wefdi-herem1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1236 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact